کەژەکە: دەبێت لە هەموو شوێنێک لێپرسینەوە لە دوژمن بکرێت

کەژەکە سەرنجی راکێشا زیادبوونی هێرشەکان رایگەیاند، "ئێمە وەک ژنان دەبێت لەم قۆناغە هەستیارەدا بە شێوەیەکی بەهێز رۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕن. دەبێت ئێمە گەل و دۆستانمان لە هەموو شوێنێک بخەینە ئامادەباشییەوە، بکەونە سەرپێ و لێپێچینەوە لە دوژمن بکەن".

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵانی ژنانی کوردستان (کەژەکە) رایگەیاند: دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر هێرشە پاکتاوکارییەکانی لە تەواوی کوردستان درێژە پێدەدات.تاڕادەیەک هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دەیانکوژێت. لە کفری یەک لە پێشەنگانی گەلەکەمان لە باشور و سۆران سوهەیل خورشید عەزیز و لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی مەخمور وڵاتپارێزی شۆڕشگێڕی دێرین ئەبوزێد عەبدوڵا عوبێد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا. لە کاتێکدا کە هەموو رۆژێک هێرش لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و کۆمەڵکوژی مەدەنییەکان بەردەوامە، لە خانسۆری شەنگال بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکرێت، ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک بەو هێرشانە پێداگرە کە کۆمەڵکووژییەکانی داعش لە رۆژئاوا، شەنگال، باشور و مەخمور بە نیوەناتەواوی مابوونەوە تەواو بکات. بەڵام دەبێت کۆماری تورک بزانێت کە ئەو هێرشانەی بێ وەڵام نابن".

سەندنەوەی تۆڵەی ئەوان ئەرکی هەموومانە

لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا ئەو هەڵسەنگاندنە کراوە:

"شەهید ئەبوزێد لە ساڵانی ٩٠ەکانەوە لە بۆتان بە هۆی وڵاتپارێزییەوە رووبەڕووی ئەشکەنجە بووەوە، گوندەکەیان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سووتێنرا، دواتر هەزاران بۆتانی ئاوارەی باشووری کوردستان بوون و ٢٨ ساڵە لە مەخمور لەگەڵ گەلی مەخمور تێکۆشانی بێپسانەوە و شکۆمەندانەی بەڕێوەبرد. سەرباری هەموو گوشارەکانی دەوڵەتی تورک، داعش و پەدەکە، هەرگیز سازشی لەسەر پرەنسیپ و بنەما شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی و ئامانجەکانی خۆی بۆ ئازادی نەکرد، بەپێچەوانەشەوە تێکۆشانێکی بەڕێوەبرد کە رۆژانە گڕێدراوبوونی گەورەتر دەبوو.یەکێک بوو لە پێشەنگە گەورەکانی گەلی مەخمور. شەهید سوهەیل خورشیدیش لە هەمان کاتدا وڵاتپارێزێکە کە ژیانی خۆی بۆ ئازادی و رووناککردنەوەی کوردستان بەخت کرد. کەسایەتیەکی پێشەنگی نمونەیی گەلی سۆرانمانە کە دەبێت لەسەر رێبازی ئەو رێبکەن. هەر دوو وڵاتپارێزمان بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان لە پێناو کوردستانی ئازاد ژیانی خۆیان لەدەستدا و بۆ ئەوەش شەهید بوون. پێشەنگایەتی ئەوان وڵاتپارێزی کوردستان رووناک دەکاتەوە و رووناکی بە ئێمە دەبەخشێت. ئێمە بەڵێن دەدەین کە بە پاککردنەوەی خاکی خۆمان لە داگیرکەرانی فاسیست و خائینان و بونیادنانی کوردستانی ئازاد ببینە وەڵام بۆ یادی ئەو شەهیدە وڵاتپارێزە مەزنانە و ئەرک و بەرپرسیارێتی سەرەکی هەموو گەلە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕەکەمان، گەنجان و ژنانی ئازادیخوازە کە تۆڵەی هەموو هێرشیکی دوژمن لە رێگەی بەڕێکخستنبوونی زیاتر بکەنەوە، یەکبگرن و ببنە هێزی چالاکی و ئەوەی کە لە نیوەدا هێڵراوەتەوە جێبەجێ بکەن و بەرەو سەرکەوتنی ببەن.

هێرشەکان بە مەبەستی رادەستکردنی ناسنامەی وڵاتپارێزییەوە دەکرێن

وەک چۆن رێبەرمان لە قسەکانی ئەم دواییەیدا لە پەیوەندییە تەلەفونییە کورتەکەی هۆشداری دا، ئێمە لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارداین. هێرشە قڕکارییەکان رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبن، دوژمن بەردەوام هێرش دەکات، هەوڵ دەدات ئیرادەی ئازادی کوردان بشکێنێت و خۆبەدەستەوەدان دەسەپێنێت. بە تایبەتیش بە سەپاندنی خیانەت، خیانەتکاری و سیخوڕی، لاوازکردنی کوردایەتی ئازاد لە ناوخۆ، ئەوە وەک سیاسەتی هێرشی بنجینەیی ئەنجام دەدات. سیاسەتی بنچینەیی سەربازی کۆماری تورکی فاشیست لەم قۆناغەدا لە سەر بنەمای چەکی تەکنیکی (چەکی ئەتۆمی تاکتیکی-کیمیاییش لە ناویاندا) و هێزی ناپاک-خیانەتکار بەرەوپێش دەبرێت. بەتەواوەتی پشتی بە تەکنەلۆژیا و خیانەت بەستووە. لەلایەکەوە بە تایبەتی لە هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، مەتینا، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە چەکی کیمیایی و بە هاوکاری پەدەکە هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانمان، لەلایەکی ترەوە لە شارەکان و گۆڕەپانەکانی خەباتی کۆمەڵایەتی لە رێگای ئەو زانیارییانەی لە خائین و سیخوڕەکان وەریدەگرێت، گەلی وڵاتپارێزمان، منداڵ و کچ و پیر و بەتەمەنەکان دەکوژێت. گەلەکەمان بە شکۆی بوونی بە وڵاتپارێز، ئازادبوون و شۆڕشگێڕبوون دەژی، هیچ تاوانێکی نییە، پاراستنی ژیانی ئازاد و لەو پێناوەدا ژیان هەرگیز نابێتە تاوان. ئامانجی ئەو هێرشانە بە کردنە ئامانجی کوردبوونی ئازاد، ژنی ئازاد و ژیانی ئازاد لە کوردستان گەورە دەبێت، تەنیا سەپاندنی ترساندن و خۆبەدەستەوەدانە. بە ئامانجی سەرکوتی ناسنامەی وڵاتپارێزییە کە بە باج و قوربانی زۆر سەوز بووە و گەورە دەبێت.

هەناسە لە دوژمن دەبڕین

بە هێرش بۆ سەر ژان، ناسنامەی ژنی ئازاد دەکاتە ئامانج و دەیەوێت ژنان خۆیان بەدەستەوە بدەن. لەبەر ئەوە ژنانی کورد لە باکور رووبەڕووی ئەشکەنجە، دەستدرێژی و کوشتن لەلایەن سەرباز- پۆلیس و جاشەکانەوە دەبنەوە. لە فەرماندە و شەڕڤانانی یەپەژە لە رۆژئاوا کە لە شەری دژ بە داعشدا رۆڵیان هەبووە لە کچانی گەنج تەنانەت منداڵ، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر بەها شۆڕشگێڕییەکانی ژنان. بە گشتی لە سەرتاسەری کوردستان بە گەمەی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدات کە ژنانی کورد بە شێوەی جیاجیا لەناو ببات. لەبنچینەدا هێرش بۆ سەر ژن کە داینەمۆ و بزوێنەری سەرەکی ئازادکردنی کۆمەڵگایە دەیەوێت کۆتایی بە پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی شۆڕشگێڕی و وڵاتپارێزی بدات.

هەرکە دوژمن لاواز دەبێت، هێرشکارتر و پەلامادەرتر دەبێت، دەیەوێت بترسێنێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. هۆکاری ئەوەی کە ئەو هەمووە هێرشەکانی زیاتر دەکات لە لاوازبوونییەوە سەرچاوە دەگرێت. لێرەدا گرنگ ئەوەیە گەلەکەمان، ژنان و رووناکبیرانمان بە شێوەیەکی راست و دروست وەڵامی ئەو سیاسەتە هێرشکارییە بدەنەوە. دوژمن چەندە هێرش دەکات دەبێت لەبەرامبەر ئەوەدا ئەوەندە خۆیان رێکبخەن و هەڵسنە سەرپێ و بەگژیدا بچنەوە. سیخوڕی و خیانەت لە دژی وڵاتپارێزی کوردی ئازاد دەسەپێنرێت، لەبەرامبەر ئەوەش دەبێت خیانەت زیاتر ریسوا بکرێت و سزا بدرێت، وڵاتپارێزیش بە قوڵایی رەگداکوتراو بکرێت. دەبێت لە هەموو شوێنێک وەڵام بدرێتەوە و لێپرسینەوە بکرێت. بەتایبەتی ژنان، ژنانی گەنج و دایکانمان دەبێت لە بەرامبەر ئەو سەپاندنانەی خیانەت پارێزگاری لە ئازادی و وڵاتپارێزی بکەن، لێپرسینەوە بکەن، هەڵسنە سەرپێ و لەسەر پێ بوەستن. ئێمە ناهێڵین دوژمن ناسنامەی رێکخراوبوونی کورد و ژنان لاواز بکات، بەپێچەوانەوە بە زانابوونی ئەوەی کە دوژمن لە پێگەیەکی زۆر دژواردایە ئێمە زیاتر بە گژیدا دەچین و باشتر بە رێکخراوەیی دەچین بە گژیدا. ئێمە هەناسەی دوژمنێک کە لاواز بووە و هاتووەتە ئاستی رووخان دەبڕین، ئێمە زیاتر بە گژیدا دەچینەوە.

دەبێت گەلەکەمان لە هەموو شوینێک هەڵوێستی خۆی لە دژی پەدەکە گەورە بکات

پەدەکە کە لە سەرەتاوە هاوکاری هێرشەکانی سوپای تورکی فاشیستە بۆ سەر هەریمەکانی پاراستنی مێدیا سیاسەتی خیانەتی خۆی و پشتیوانییەکانی دریژە پێدەدات. لەم دواییەدا پەدەکە کە لە دروستکردنی رێگە لە نێوان مەتینا و رۆژئاوای زاپ دا پێشەنگایەتی بۆ سەربازانی تورک دەکات، لە لایەن ناوەندی پاراستنی گەلمانەوە وشیارکرایەوە، بەڵام وەک دەزانرێت پەدەکە درێژە بە کردەوەکانی دەدات، هاوکاری لەسەر بنەمای ئەو خیانەتە کە بە هۆی بەرژەوەندی رۆژانە و بنەماڵەییەوە هاتووەتە ئاراوە بۆ هەموو کوردستان و بەتایبەتی بۆ باشوور مەترسییەکی گەورەیە. پەدەکە مافی ئەوەی نییە لە کوردستان ئەمە بکات، بەر لە هەموو شتێک خیانەتە لە گەل و ناسنامەی خۆی. تەنانەت خیانەتە لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان. دەبێت هەموو گەلی وڵاتپارێزمان بەتایبەتی دایکان و ژنەکانمان، لە هەموو شوێنێک هەوڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە پەدەکە گەورە بکەن. هەڵسوکەوتی پەدەکە لەسەر بەرژەوەندی چەپەڵ و هەرزان ئەم دوژمنە بەهێز دەکات، هەرگیز مایە قەبوڵکردن نییە. بەتایبەتی گەلی باشوورمان دەبێت هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە هێڵی پەدەکە بە بەهێزی نیشان بدەن و گەوهەری وڵاتپارێزییان بە شێوەی دروست بخەنە ئامادەباشییەوە.

لەم کاتە هەستیارەدا وەک ژنان دەبێت ئێمە بە شێوەیەکی بەهێز رۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕین. لەم قۆناغە گرنگ و مێژووییەدا بە شێوەیک کە ئێمە بە هیچ جۆرێک رێگە نەدەین بە دوژمن دەبێت ئێمە رۆح، مێشک، دڵ، هێز، دەوروبەری خۆمان، گەل و دۆستانمان لە هەموو شوێنێک بخەینە ئامادەباشییەوە، دەبێت هەڵسینە سەرپێ و لێپرسینەوە لە دوژمن بکەین. هەڵسانە سەرپێ و بەرخودانی بەهێزی ژنان و بە باشی رێکخراوبوون، دەبێتە بەرخودانی سەرەکی کە گورزی گەورە لە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی لاوازکراو و خیانەتکاران- هاوکاران دەدات. بەو زانین و بڕوایەوە ئێمە خاوەنداری لە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆمان دەکەین و رۆڵی خۆمان دەگێڕین".

هـ . ب