کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ سلێستی لیپراتی بڵاوکردەوە

کەژەکە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی سەرەخۆشی یادی سلێستی لیپراتیی کردەوە و ڕایگەیاند، "ئێمە بەهای ئەو تێکۆشان و ژیانە، کە خەونی سلیستی بوو، پێکدەهێنین".

کۆردیناسیۆنی کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سلێستی لیپراتی چالاکوانی ئەرژەنتینیی دۆستی کورد بڵاوکردەوە.

پەیامەکەی کەژەکە بەمشێوەیەیە:

"ئێمە زۆر دڵگرانین، کە دۆستی ئازیزمان سلێستی لیپراتی بە هۆی نەخۆشییەکی قورسەوە زوو لە ناوماندا کۆچی دوایی کرد. سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکەی و هاوڕێیانی تێکۆشانی دەکەین.

سلێستی لیپراتی  هاوکات لەگەڵ تێکۆشانی بۆ مافەکانی ژنان، چالاکوانێکی گرنگیش بوو بۆ تێکۆاشنی مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری. بە هەڵوێستەکانی خۆی لە تێکۆشان دا و بە فیداکاریی زۆر و قوربانیدانەکانی هاوکار و یارمەتیدەریکی گەورەی تێکۆشان بوو.

یەکێک لەو ٣٨ چالاکوانە، کە لە ساڵی ٢٠٠١دا لە کاتی ڕاپەڕین بۆ ئازادی و مافە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا خوشکی سلێستێ لێپراتی بوو. سلێستی وەک کەسێک، کە قوربانیی قورسی داوە و ڕووی گوشار، توندوتیژی و چەوساندنەوەی دەوڵەتی ناسی، ئیدی لەو کاتەوە ئاڵای خەبات و تێکۆشانی خوشکەکەی بەرزکردەوەوە و تا دوا هەناسەی خۆی لە زۆرێک لە بەرەکاندا لە دژی زوڵم و ناهەقی تێکۆشا.

'لەگەڵ گەلی کورد بەشداری چالاکییەکان دا بوو'

وەک ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ڕۆزاریۆ، چووە ناو بەڕێوەبەریی خۆجێییەوە، پاشان لەگەڵ دایکانی پلازۆ دی مایۆ، کە بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی رۆڵەکانیان، کە لە کاتی دیکتاتۆریدا ڕفێندراون، بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بوو. لە ساڵی ٢٠١٦شەوە، لەگەڵ بزوتنەوەی ژنانی کوردستان لە مانگی شوباتەوە وەک ئەندامی کۆمیتەی پشتیوانی بەشداری کار و تێکۆشان بوو.

لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر بزووتنەوەی ئازادیی کورد و گەلەکەمان، لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریی چالاکیەکانی ئەو شارە بوو، کە تێیدا ژیا.  لە دژی ئەو هێرشە ناڕەوا و ناهەقانەیە وەستایەوە.

لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی، کە هەموو پێوانەکانی شەڕی لە دژی تێکۆشەرانی ئازادی کورد پێشێل کرد، لە ئەرژەنتین یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی هەڵمەتەکە و کاری بۆ ئەوە کرد، کە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بەبێ سزادان تێنەپەڕن.

لە دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان گەلی ئەرژەنتین و گەلی کورددا، ئێمە بە تایەبتی قەرزداری ژنانی هێژاین. شەهید لێگەڕین لە بابەتی بە یەکگەیشتن و دروستکردنی پەیوەندیی نێوان ژنانی هەر دوو گەل دا، یەکڕیزی تێکۆشان و خەباتی گەلان و پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەدا هاوکارییەکی زۆر گرنگی کرد. دەمانەوێت بەم بۆنەیەوە بە رێز و پێزانینەوە یادی شەهید لێگەڕین بکەین. سلێستیش بەشداری ئەو دۆستایەتیە بوو و بۆ ئەوەش هاوکاری و پشتیوانیی گەورەی پێشکەشکرد.

'ئێمە ئامانج و خەونەکەی بەدی دەهێنین'

سلێستی لێپراتیی هیژا ئەوەی بۆ دەرکەوت، کە بۆ ژیانێکی ئازاد، دادپەروەرانە و دیموکراسیانە، تێکۆشانی ماف و ژنان لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان دا بە یەکەوە پەیوەندیدارن و هەر چییەکی لە دەست هات وەک ئینتەرناسیۆنالیستێک هاوپشتیی گرنگی کرد.

ئێمە وەک بزوتنەوەی ژنانی کوردستان بەڵێن دەدەین، کە بەهاکانی ئەو خەبات و ژیانە، کە سلێستی پەرۆشی بوو پێکبهێنین.

ئێمە لە چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بریاربوونی خۆمان بۆ ژیانێکی ئازاد لە دژی چەوساندنەوە،  داگیرکاری، کوشتنی ژنان و کاولکردنی سروشت لە سەرتاسەری جیهاندا بەرزکردەوە. ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەم بانگەشەیەی خۆمان گەورەتر دەکەین و شایستەی شەهیدانی ژنانی هێژای خۆمان دەبین".

ژ.ت