لە شارباژێر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو

دەوڵەتی تورک لە دەوروبەری دۆڵی قەلەرەشی شارباژێڕ بە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا کەسێکی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک دۆڵی قەلەرەشی هەرێمی شارباژێڕی سلێمانی بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیکردە سەر دوو کەس کە لەسەر ماتۆرسکیلێک بوون.

لە هێرشەکەدا کەسێک کوژرا و کەسێکیش برینداربوو.

هـ . ب