لە ئێلیح پیاوێک بە چەک هێرشی کردە سەر هاوسەری پێشووی

ئەحمەد . د بە چەک هێرشی کردە سەر عەزیزە.گ کە لەیەک جیابوونەوە، برا و برازاکەی و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.

لە گەڕەکی کۆرکی ناوەڕاستی ئیلیح ئەحمەد . د هێرشی کردە سەر عەزیزە . گ کە لێی جیاببووەوە و هەروەها برای هاوسەری پێشووی بە ناوی عەزیز. گ و برازاکەی بە ناوی رەجەب. گ. لە هێرشەکەدا عەزیز. گ هەر لە شوێنی  هێرشەکە گیانی لەدەستدا.

عەزیزە. گ و رەجەب . گی برازای بە سەختی برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تائێستا ئەحمەد. د دەستگیر نەکراوە.

هـ . ب