لە ئێران ٦٧ کچە خوێندکار ژەهراوی بوون

٦٧ کچە خوێندکاری ژن کە لە زانکۆی سەید جەمالەدین ئەسەدئابادی شاری هەمەدانی ئێران دەخوێنن، ژەهراوی بوون.

ئەمڕۆ ٦٧ کچە خوێندکار لە ١٧٥ کجە خوێندکار لە زانکۆی سەید جەمالەدین ئەسەدئابادی شاری هەمەدانی ئێران، ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە. خوێندکاران دوای وەرگرتنی  چارەسەری گەڕیندرانەوە بۆ زانکۆکەیان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ژنها،  خوێندکاران بەهۆی دووکەڵی زۆپاوە ژەهراوی بوون. زۆر خوێندکار کە لە کەمپەکاندا دەمێننەوە، لەبەرئەوەی زۆپایان نییە، بەهۆی غازی کاربۆمۆنۆکسیدەوە ژەهراوی بوون.

ماوەیەک لەمەوبەریش لە قۆتابخانەی فەرزەنجانی پارێزگای ئەردەبیل لانیکەم ٧٠ مامۆستا و خوێندکار بەهۆی غازەوە گیانیان لەدەستدابوو. بەرپرسان دەڵێن، بەهۆی خەمساردیەوە رووداوەکە روویداوە.

ف.ق