لە ئیزمیر ژنێک کوژرا

لەناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر نەجمیە ڤورال لەلایەن پیاوێک بە ناوی م.ئا کە دەیویست لێی جیابێتەوە کوژرا.

نەجمیە ڤورال تەمەن ٤٠ ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی لیمۆنتەپەی ناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر بوو، لەلایەن پیاوێک بە ناوی م.ئا کە دەیویست لێکجیاببنەوە کوژرا.

ڤورال لە شوێنی رووداوەکە ژیانی لەدەستدا. تەرمی ڤورال بەمەستی لێکۆڵینەوە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی ئیزمیر.

بکوژ م. ئا دەستگیر و رەوانەی زیندان کراوە.

هـ . ب