له‌ قه‌ڵه‌می مه‌عسوم كۆركمازه‌وه‌ هێرشی سه‌ر دهێ- ٤

چالاكییه‌كه‌ ده‌بوایه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ربكه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاكی یه‌كه‌م و مێژوویی بوو. دهێ كه‌ زۆر كه‌سیش ئاگاداری نین، ده‌بوایه‌ ببێته‌ شوێنێك كه‌ ئیتر هه‌موو كه‌س بیانناسیایه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئیتر له‌ جیهانیشدا باسی كوردان بكرایه.

هه‌موو كه‌س ئاماده‌بوو، هیچ كه‌س نه‌بوو ئاماده‌ نه‌بێت. من وتم ئێمه‌ پێكه‌وه‌ سوێندی شۆڕش كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری نامه‌كه‌دا هه‌یه‌ بخوێنین و ئه‌و كاته‌ له‌گه‌ڵ مستی به‌رزكراوه‌ له‌ چیا ده‌نگ بداته‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی رێنمایی خویچندرایه‌وه‌ هه‌موو شتێك ته‌واو ببوو. ناوی یه‌كینه‌، پێكهاته‌كه‌ی، گۆرشه‌پانی جموجۆڵ، ئامانجه‌كانی، به‌رنامه‌كه‌ی، كاره‌كه‌ی، رێبازه‌كانی ئاشكراكرابوون. زۆر كه‌رسته‌ و دو چه‌كی قورسمان به‌ده‌سته‌وه‌ بوو.

ئێمه‌ ئاماده‌بووین بكه‌وینه‌ جموجۆڵه‌وه‌. ئێمه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدا هه‌ره‌كه‌ بۆ گه‌ل رابگه‌یه‌نرێت، هێشتا بۆ هه‌ڤاڵانمان ئاشكرا نه‌كردبوو. ١٣ی ئاب ئێمه‌ پشكنینی كۆتایی گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه‌مان ته‌واوكردبوو و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ لای یه‌كینه‌كه‌. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری خۆمان دایه‌ لایه‌ك و ده‌ستمان به‌ ئاماده‌كردنی چالاكی كرد. پلانه‌كه‌ خراپ نه‌بوو. هه‌موو شت له‌به‌ر چاو گیرابوو، خاڵێكی شاراوه‌ نه‌هیڵرابووه‌وه‌. چالاكییه‌كه‌ ده‌بوایه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌ربكه‌وتایه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاكی یه‌كه‌م و مێژوویی بوو.

وته‌ی لێنین

كاتێك پلانه‌كه‌مان ئاماده‌ده‌كرد، په‌یامی لێنین له‌ بیرماندا بوو كه‌ ده‌یگوت 'به‌ر له‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك قوماش ببڕن حه‌وت جار بیپێون'. دوای ئه‌وه‌ی پلانه‌كه‌مان ئاماده‌كرد له‌ شوێنێكی ته‌خت و به‌رفراوان ماكێتی چالاكییه‌كه‌مان دروست كرد. كاتێك یه‌كینه‌كه‌مان برده‌ ئه‌و شوێنه‌، ئێمه‌ ئامانجه‌كه‌مان ئاشكرا كرد. دوای زانیاری له‌سه‌ر ئامانج و گرنگی چالاكیه‌كه‌، پلانه‌كه‌مان ئاشكرا كرد و ده‌ستمان به‌ گفتوگۆ كرد. له‌ ئه‌نجامیشدا قبوڵكرا. دوای چه‌ند پرۆڤه‌، له‌ ئێواره‌دا به‌ڕێكه‌وتین. بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی دوژمن و هه‌روه‌ها بۆ بردنی خواردن و خۆراك چه‌ند ئه‌سبمان له‌گه‌ڵ خۆمان برد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌بوو په‌یوه‌ندیمان به‌ ده‌ره‌وه‌ بپچڕێت، بڕیارماندا ده‌ستپێوه‌بگرین. ده‌بوایه‌ ئێمه‌ رۆژێك به‌ نیو یاخود چاره‌كێك نان به‌ڕێ بكه‌ین.

ئه‌مه‌یه‌ ئامانجه‌كه‌مان

دوای رێكردنێكی ١٠ كاتژمێری له‌ سه‌رله‌به‌یانیدا گه‌یشتینه‌ ئه‌و خاڵه‌ی پێشتر دیاریمان كردبوو. كه‌وتینه‌ته‌ ناو سه‌نگه‌ری گونجاو و هه‌وڵماندا بخه‌وین. به‌ڵام بایه‌كی سارد نه‌یده‌ێشت بخه‌وین. دوای خۆرهه‌ڵاتن من دهێم نیشاندان كه‌ سێ كیلۆمه‌تر لێمانه‌وه‌ دوور بوو و وتم، "ئه‌مه‌یه‌ ئامانجه‌كه‌مان".

هه‌ر هه‌ڤاڵێك هه‌وڵیدا به‌ دوربین باشتر گۆرشه‌پانه‌كه‌ بناسێت. دوای رۆژێكی درێژ ئێمه‌ له‌ ئێواره‌دا كۆبووینه‌وه‌. سه‌ره‌تا ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ رێگه‌ و هێڵه‌كانی ته‌له‌فون بپچڕێنن بۆ شوێنه‌ دیاریكراوه‌كان ره‌وانه‌كران. دوای خۆرئاوابوون و تاریكبوونی هه‌وا، باسكه‌ ئه‌ركداركراوه‌كان به‌ رێكه‌وتن به‌ره‌و ناو شار.

دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ئیتر ئێمه‌ چووبووینه‌ ناو شه‌قامه‌كانی شار. ژماره‌ی ئێمه‌ كه‌ به‌ڕیز ببوون شه‌قامه‌كه‌یان گرتبوو. ١٠٠ مه‌ترمان مابوو بۆ یه‌كینه‌ی دوژمن، ئۆتۆمبێلێك ده‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی و ده‌ستوبرد چووینه‌ سه‌نگه‌ره‌وه‌ هه‌ستی به‌ ئێمه‌ نه‌كرد. شانسێكی گه‌وره‌بوو كه‌ رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ نه‌بووینه‌وه‌. دوای رێپێوانێكی كورت ئێمه‌ به‌ خێرایی به‌ سێ ڕیز له‌ یه‌ك بڵاوه‌مان كرد و ئێمه‌ روومان كرده‌ ئامانجه‌كانمان. به‌ جارێك ئێمه‌ خۆمان گه‌یاندبووه‌ بینای یه‌كینه‌كه‌، كافتریای ئه‌فسه‌ران، قاوه‌خانه‌، بانك و مزگه‌وت. به‌ ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌ك پاسه‌وانی به‌رده‌رگا بێكاریگه‌ر كرا، دواتر به‌ بی-٧ له‌ سه‌ره‌وه‌ی یه‌كینه‌كه‌ درا و دواتریش خۆمان خسته‌ ناو كافتریاكه‌. له‌ناو ده‌ستڕێژی گوله‌ و نارنجۆك به‌ یه‌كجار بینای دوو نهۆمی یه‌كینه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا. دوژمن له‌لای كافتریاكه‌وه‌ ته‌قه‌ی ده‌كرد، هه‌ڤاڵێك كه‌ له‌ ده‌رگای یه‌كینه‌كه‌وه‌ تێده‌په‌ڕی له‌ په‌نجه‌یه‌وه‌ بریندارببوو. به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ دوژمن ده‌ستنیشان كرا. له‌و ساته‌دا به‌ ده‌ستدڕێژی گولـله‌ به‌ده‌ر له‌ خواستی ئێمه‌ دوو منداڵی فه‌رماده‌ی یه‌كینه‌كه‌ له‌ شان و قاچیانه‌وه‌ برینداربوون. داوای لێبوردنیان لێكرا و له‌گه‌ڵ دایكیان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ دوورخرانه‌وه‌ و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ نێردران.

سه‌ربازانی دیلكراو له‌ حه‌وشه‌دا راگیران

دوای كۆنتڕۆڵكردنی یه‌كینه‌كه‌، سه‌ربازانی به‌دیلگیراو له‌ حه‌وشه‌ی یه‌كینه‌كه‌ كۆكرانه‌وه‌ و بۆ ئه‌وان باس له‌ ئامانجه‌كانی هه‌ره‌كه‌ كرا. هه‌ندێك له‌ سه‌ربازان دڵخۆش بوون. هه‌ندێكیان ده‌یانگوت، "ئێوه‌ ئێمه‌تا رزگار كرد هاوشاری". ئه‌و سه‌ربازانیه‌ ده‌یانویست به‌شداری ریزه‌كانمان ببن ئێمه‌ نه‌مانویست له‌گه‌ڵ خۆمان بیانبه‌ین. 

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ بڵندگۆی مزگه‌وته‌وه‌ بڵاوكراوه‌ی هه‌ره‌كه‌ ده‌خوێنرایه‌وه‌. ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی كه‌ بڵاوكراوه‌ی ده‌خوێنده‌وه‌ به‌ هۆی جۆش و خرۆشه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ستیشی ده‌خسته‌ ناو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. له‌و نێوه‌دا كۆگای یه‌كینه‌كه‌ كرایه‌وه‌، هه‌ڤاڵان چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیان ده‌ست به‌سه‌ردا گرت. من رووم كرده‌ یه‌ك له‌و قاوه‌خانانه‌ی كه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌ڤاڵاندابوو. یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵان گوندنشینێكی ره‌خنه‌ ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوماری ده‌كرد، ئێمه‌ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌مان به‌ نابه‌جێ زانی، ده‌ستوه‌ردانمان كرد و داوای لێبوردنمان كرد. پێمان وتن كه‌ با ئاسوده‌ بن و ئێمه‌ له‌ پێناو ئه‌واندا شه‌ڕ ده‌كه‌ین. به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ قاوه‌خانه‌كه‌بوون هه‌ڵسانه‌ سه‌رپێ و ویستیان باوه‌شمان پێدا بكه‌ن. جگه‌ره‌ و چای و ئاویان پێداین. دوای ئه‌وه‌ی ئاومان خوارده‌وه‌ و باسمان له‌ ئامانجه‌كانی خۆمان كرد، پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ 'زیندانه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌؟'مان له‌وان كرد. هه‌موویان وتیان 'ده‌ی زوو بكه‌ن'. له‌ قاوه‌خانه‌كانی تریش دروشمی 'بژی په‌كه‌كه‌' و 'بژی سه‌رۆك ئاپۆ' ده‌وترانه‌وه‌.

ئه‌و چه‌كانه‌ی دوژمن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا زۆر بوون

دوای ئه‌وه‌ی له‌ قاوه‌خانه‌كان بڵاوكراوه‌ دابه‌شكرا و پلاكارد هه‌ڵواسران، له‌ ناو رێڕه‌وی ئه‌منی به‌ ده‌وروی یه‌كینه‌كه‌ هه‌موو باسكه‌ ئه‌ركداركراوه‌كان به‌ ئاماژه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و كۆنتڕۆڵكردن مسۆگه‌ر كرا. هیچ زیانێكی گیانیمان نه‌بوو. له‌ دوژمن كوژراوێك و شه‌ش بریندار هه‌بوو. هه‌ڤاڵه‌ برینداره‌كه‌مان له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ ده‌رمان كرا. برینه‌كه‌شی له‌ خۆیدا زۆر گرنگ نه‌بوو. چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كانی دوژمن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا زۆر بوون. دژواربوو كه‌ به‌ ئه‌سب بگوازرێنه‌وه‌. ته‌نیا بارهه‌ڵگر ده‌یتوانی باره‌كه‌ هه‌ڵبگرێت. ئێمه‌ بارهه‌ڵگرێكی یه‌سه‌ئه‌مان وه‌رگرت و بارمان لێنا. ئه‌وه‌شی مایه‌وه‌ ته‌قاندماننه‌وه‌. په‌یكه‌رێكی ئاتاتورك تێكشكێنرا. له‌ كافتریاكه‌ دوو ته‌له‌فزیۆن و تاكسی فه‌رمانده‌، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی، بینای حكومه‌ت، بانك و پۆسته‌خانه‌ سوتێنران. به‌ڵام دواتر زانیمان كه‌ وه‌ك پێویست ئاگریان به‌رنه‌كه‌وتبوو.

چەند کاتژمێرێک شارەکەمان کۆنتڕۆڵ کرد و دواتر کشاینەوە

دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک شارەکەمان کۆنتڕۆڵ کرد. ئێدی لە بناری شاخەکە کێشەی هەڵگرتنی بارمان هەبوو. لەگەڵ باری سێ هێستر، جگە لە چەکی خۆمان، هەر هەڤاڵیک سێ چەکیشی پێبوو. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک چەکمان بەجێهێشت.

لەژێر بارێکی قورسدا لە شاخێکی بەرز و سەختدا هەڵدەکشاین و هەندێک جار زۆر هیلاک و ماندوو دەبووین. زۆرمان تینۆ بوو و هێزمان نەمابوو. بەڵام جۆش و خڕۆشی سەرکەوتنمان هەبوو. لە ناکاودا کانیەک هاتە سەر رێگەمان، هەندێک پشووماندا و سەیری رۆناکی شارەکەمان دەکرد کە لەدوای خۆمانەوە بەجێمان هێشبوو.

ئەو کاتە بیرم لەوە دەکردەوە کە 'ناوچەی دهێ کە زۆر کەس نەیدەناسی، دەبێتە شوێنێک کە هەموو کەسێک دەیناسێت، بەم شێوەیە ئێدی ناوی کورد لە هەموو جیهان قسەی لەسەر دەکرێت."

تاکە کەموکورتیمان ئاو بوو

دوای چالاکیەکەی فەرماندە عەگید و یەکینەکەی، زۆر ماندوو ببوون. بارێکی قورس لەسەر شانیان، ئەوانی قورستر دەکرد. لە هەمووی خراپتر ئاو نەبوو، یەکینەکە نەیدەتوانی بە باشی بجووڵێت. فەرماندە عەگید بەم شێوەیە باسی دوای چالاکیەکە دەکات، " کاتێک گەیشتینە شوێنێکی ئارام، ئێدی بەیانی بوو. شوێنەکەمان زۆر باش بوو. دەمانتوانی لێرە لەدژی دوژمن باش شەڕ بکەین.

کەموکورتیەکەمان ئاو بوو. ئاوەکەمان کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی تەواو بوو. ئەو کەلوپەل و چەکانەی کە دەستمان بەسەرداگرتبوو، کۆکردەوە. ٦٠ چەکی گەورە، ٩ دەمانچە، ٤٠٠٠ فیشەک، لاسرکیەکی گەورە، رادیۆ، داکتیلۆ، مەتارەی ئاو، خەنجەر، لایتێک و زۆر کەلوپەلی بچووکمان پێبوو.

لەسەر سەرمان هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی دەگەڕان، بەڵام لە شوێنی خۆمان نەدەجووڵاین. خەممان نەبوو. لەبەرئەوەی نەیاندەتوانی هیچ شتێک بکەن. نەیاندەتوانی بمانبینن. دەمانتوانی خۆمان لە هێرشەکانیان بپارێزین. لەبەرئەوەی شاخەکە بۆ خۆشاردنەوە گونجاو بوو.

بۆ ئەوەی ئێوارە بەڕێبکەوین، ئامادەکاریمان کرد. پێویستیمان بە ئاو و رێبەرێک بوو. شانسمان نەبوو و ڕێبەرمان نەبوو. بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە، چەند هەڤاڵێکمان بۆ گوندێکی نزیک نارد. بەڵام کاتێک چوون بۆ گوندەکە، سەربازیان بینی و گەڕانەوە. لەم حاڵەتەدا تاکە بژاردەمان، بەردەوامیدان بوو بە رێگە. دەستمان پێکرد و بەڕیکەوتین، بەڵام ٣ رۆژ بوو هێسترەکانمان ئاویان نەخواردبووەوە و دەکەوتن. دوای ماوەیەک بەهۆی تینوتیەوە ئێمەش نەمانتوانی رێبکەین. بەهۆی تینویەتیەوە نانیشتمان نەدەخوارد. دانیشتین بەپێی نەخشەکەمان، دیار بوو کە گوندێک لە نزیکمان هەیە. دوای زەحمەتیەکی زۆر نزیکی گوندەکە بووینەوە.

خەڵکی گوندەکە لە خۆشحاڵیدا سەرسام بوون

بەهۆی ئەوەی پەیوەندیمان بە گوندەکەوە نەبوو، بە گونجاومان نەزانی بچینە گوندەکە. چەند هەڤاڵێکمان بۆ هێنانی ئاو و ڕێبەرێک بۆ گوندەکە نارد. کاتێک هاتنەوە، ئاوێکی زۆر و دوو ڕێبەریان هێنا. ئاومان خواردەوە و هەندێک پشووماندا. هەواڵی چالاکیەکە گەیشتبووە خەڵکی گوندەکە. لەبەرانبەر دەستبەسەرداگرتن چەک و ئۆتۆمبێڵەکانی دوژمن، زۆر خوشحاڵ ببوون. ماوەیەک لەگەڵماندا هاتن و دواتر وتمان بگەڕێنەوە. لەبەرئەوەی دەستیان بە کارەکانیان هەڵگرتبوو و هاتبوو.

ئێمە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە شێوەی ئاسایی رێمانکرد، ڕۆژ بەرەو هەڵهاتن دەهات، شوێنێکمان بۆ مانەوە لە ڕۆژدا دۆزییەوە،  شوشەیەکی ئاو و نیو نانیان دا بە هەمووان. ئەو ڕۆژە رۆژێکی بێدەنگ بوو، بەڵام پاش نیوەڕۆ ژنێک بە ئاژەڵەکانمانی زانی و دوو گەنجیش هاتن بۆ لای ئێمە. دوو گالۆن ئاویشیان لەگەڵ خۆیان دا هێنا بوو. کاتێک هاتن بۆ لای پاسەوانەکانمان وتیان، سەربازەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکەیان و ئەشکەنجەیان داون و لەوانەیە بەرەو ئێرەش بێن، ئێمە هەوڵمان دا بیانپشکنین، بەڵام بۆمان دەرکەوت پێویستیان بەوە نییە. ئەوان زۆر بە دەورماندا دەهاتن و زۆر شەیدای ئێمە بوون، ئەو هەلیکۆپتەرانەی دەستیان بە فڕین کرد، ژنان شوێنی خۆیان گۆڕی و بەردەوام بوون لە قسەکانیان و دەیوت: "ئێوە زۆر باش دەکەن". دوای ئەوەی هەندێکی دیکە قسەیان کرد، چوون هەندێکی دیکە نان و ئاویان بۆ هێناین.

بینیم یەکەیەکی سەربازی قەرەباڵغ دێت

کاتێک خۆر ئاوا دەبوو،  من یەکەیەکی سەربازیم بینی کە بەرەو ئێمە دێت. ئەوان ڕیزیان بەستبوو و کەوتبوونە سەر شوێنپێکانی ئێمە. ئێمە خۆمان بۆ جەنگ ئامادە کرد، ئەوان هەوڵیاندا زانیاری لەو گوندیەکان وەربگرن، بەڵام دیار بوو هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتبوو، بەڵام بەردەوام بوون لە ڕۆیشتنیان بەرەو گوندەکە. ئێمە دەمانویست پێش ئەوان بگەینە گوندەکە، چونکە گوندەکە لەسەر  ڕێگای تێپەڕیندا بوو، کێ سەرەتاا ئەوێی بگرتایە نەیدەهێشت ئەوانی تر تێبپەڕن. لەبەر ئەوەی ئەوان لە رێکردندا بەردەوام بوون و ڕانەوەستان، پێش ئێمە گەیشتنە گوندەکە.

کاتێک لە نزیک گوندەکە بووین، ئەوانەی لە بەردەمماندا بوون پێیان وتین، سەربازەکان لەگوندەکەدان، بە یارمەتیی هەندێک لە گوندنشینان بە ناو کەندەڵانەکان دا شوێنی مەترسیداری دەشتمان تێپەڕاند. ئێمە گەیشتینە شوێنێکی ئارام و ئیدی رۆژ بوویەوە. ئێمە شوێنەکەمان ئامادە کرد، بە کورتی ڕاوێژی خۆمان کرد. بۆ تێکشکاندنی جموجوڵ و شوێنپێهەڵگرتنی ئێمە لەلایەن دوژمنەوە، کە بەرەو سستی دەڕۆیشت، ئێمە ڕامانگەیاند، کە دەبێت ئامادەبین.

ئەوان وا بیریان دەکردەوە، کە ئێمە دەورەدراوین

بە ڕۆژدا بە دوربین بینیمان، کە یەکە خانەنشینەکان دەچنە ناو گوندەکەوە. سەربازەکان بە هۆی گەرماوە پەکیان کەوتبوو، خۆیان دەکێشا بۆ ژێر سێبەرەکان، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جێتی جەنگی، هەموو ڕۆژێک بە ئاسمانی ئەو ناوچەیەوە بوون، کە ئێمە بەجێمان هێشتبوو و سوڕانەوەی خۆیان کەم نەدەکردەوە. ئەوان وا بیریان دەکردەوە کە ئێمە نەمانتوانیوە ڕێگاکە ببڕێن و چواردەوریان داوین و لە گەمارۆی ئەوانداین. لە دەمەوە ئێوارەدا ئێمە سکی برسییەوە بەرەو دارستانی چڕ و سەخت بەڕێکەوتین، هەڤاڵان دوا پارچە نانەکانیان بەسەردا دابەشکردین و ئیدی نانمان تەواو بوو.

دوای ئەوەی ئێمە هەندێک رێگمان بڕی، بەر چاومان تاریک بوون. ئەژنۆکانمان دەلەرزین، هێزمان نەمابوو، بەڵام دیسانەوە ئێمە زۆرمان لە خۆمان کرد و بەردەوام بووین لە ڕێگاکەمان. دوای ماوەیەکی کەم ئێمە گەیشتینە چادرێکی هاووڵاتیان و ئەوان تێر نان و ئاویان پێداین. ئێمە هاتینەوە سەر خۆمان و هێزمان تێ هاتەوە، پاش چەند کاتژمێرێک، ئێمە لە رێگەی بارەگایەکی سیاسیی نهێنیی خۆمان چووین بۆ سەر چیا. وەک ئەوە وابوو، کە ئێمە باڵمان دەرهێنابێت و زۆر بە خێرا دەڕۆیشتین، خێرا لە کێوەکە بەرەو خوارەوە دابەزین. تاوەکو ئێمە گەڕاینەوە بۆ دارستانەکە خۆر هەڵهات. ئێمە ئەو ڕۆژەمان بە دڵخۆشی لەگەڵ گوندنشینەکان بەسەر برد. ئێمە ناوچەی بارەگاکەمان وەک لەپی دەستمی خۆمان دەزانی، کەس نەمابوو، کە ئێمەی نەناسێت. ئەوەش وایکرد، کە ئێمە خۆمان بە قەڵایەکی بەهێز بزانین. دڵخۆشیی خەڵکی سنووری بارەگاکە بۆ ئێمە زۆر خۆش بوو. تێر نانیان پێداین. هێدی هێدی، ئێمە دیسانەوە کەوتینەوە دۆخی بێتاقەتی.

هـ.ب / ف.ق / ژ.ت