له ئێران كچێكی كورد به ناوی مه‌هسا (ژینا) ئه‌مینی به پاساوی ئه‌وه‌ی قژی به‌ده‌ره‌وه بووه له لایه‌ن پۆلیسی ئاكارییه‌وه كوژرا. له به‌رامبه‌ر كوژرانی ژینا ئه‌مینی سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامه. له ئیسته‌نبوڵ له به‌رده‌م كۆنسوڵخانیه ئێران كۆبوونه‌وه سازكرا و رژێمی مه‌لاكانی ئێران شه‌رمه‌زار كرا.
نوسه‌ری ئێرانی سپێده ده‌روێشی یه‌ك له‌و چالاكوانانه‌یه.. ده‌روێشی قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد. ده‌روێشی كه به هۆی هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌وه ٥ ساڵ پێش ئێستا ناچار بوو بێته توركیا. ده‌روێشی سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران زیاتر زیاتر دوژمنی ژنانه و وتی، "من به‌ختیاریم. من نوسه‌رم و كریستیانم. چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا هه‌واڵگری سوپای پاسداران داوایان لێكردم كه بچمه كڵێسا و سیخوڕییان بۆ بكه‌ن. به‌هۆی گوشاری ده‌سه‌ڵاتی ئایینیه‌وه هه‌ندێك كه‌س ده‌چنه كڵێسا و ئایینی خۆیان ده‌گۆڕن. له ئێران قه‌ده‌غه‌یه كه مرۆڤ دواتر ببێته كریستیان، ئه‌وانه‌ی ئایینی خۆیان بگۆڕن له‌سێداره‌ده‌درێن. داوایان لێكردم ئه‌و كه‌سانه ده‌ستنیشان بكه‌م كه ئایینی خۆیان گۆڕیوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌بوڵم نه‌كرد ده‌ستگیریان كردم و ئه‌شكه‌نجه‌یان دام. هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژییان لێكردم. دواجار سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندم. ناچار بووم له وڵاته‌كه‌م هه‌ڵبێم".
ده‌روێشی شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌كانی نیشاندا و باسی له‌وه‌كرد، كه ناتوانێت پێنوس به‌ده‌سته‌وه بگرێت. ده‌روێشی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێت پچڕێنراه ناتوانێت زانیاری له باره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له تاران وه‌ربگرێت.
ده‌روێشی ئااژه‌ی به‌وه‌كرد كه له دوای كوشتنی ژینا ئه‌مینی ئیتر گه‌لانی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆتایی به رژێمی مه‌لاكان بهێنن و وتی، "ئێمه ئیتر ده‌مانه‌وێت له وڵاتێكی ئازاد‌دا بژین. تاكه داواكاریمان ئه‌وه‌یه و به تێكۆشان ئه‌وه ده‌هێنینه‌دی".
هـ . ب