پاژک: هاوڕێ لەیلا بە هەڵوێستەکانی نوێنەرایەتیی هێڵی سەرکەوتنی کرد

پاژک ڕایگەیاند، بووە خاوەنی کەسایەتییەک، کە بە بەشداریی سروشتیی خۆی دەژیا. بە هەڵوێستی فەرماندارانە و پێشەنگانەی نوێنەرایەتیی هێڵی سەرکەوتنی دەکرد. بە زانیاری و هۆشمەندیی خۆی، ئەکادیمیایەکی ئایدۆلۆژی - سەربازی بوو.

 

دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) ڕایگەیاند، "شەهیدبوونی ئەندامی ئەنجومەنی پاژک-مان، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژا ستار-هەپەگە هاوڕێ لەیلا سورخوێن-هامیەت یاڵچین کایا، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر حیزبەکەمان و گەلەکەمان دروستکرد. بلە کەسایەتیی هەڤاڵ لەیلادا، ئێمە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە حیزبەکەمان، بنەماڵەکەی و گەلەکەمان دەکەین. هاوڕێ لەیلا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە بەستا بە ئیرادە و ورەیی فیداییانە لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمن شەڕی کرد و شەهید بوو. ژیانی ۳۰ ساڵەی گەریلایی، هونەرێک، کە ژنێک بە ئیرادە و ڕەنجی خۆی، خۆی سەرلەنوێ بنیات بنێتەوە، لە ئامەدەوە لە تەمەنێکی زۆر گەنجیدا ڕووی لە چیا ئازادەکان کرد و بوو بە شوێنی سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەی. ئێمە وەک شوێنکەوتووانی فەرماندەکەمان هاوڕێ لەیلا، کە خۆشەویست و شەیدایەکی ئازادییە و بۆ هەموو ژنانی تێکۆشەر و بۆ ئێمەیە سەرچاوەی فێرکردن بوو، بەڵێن دەدەین، کە شایستەی یاد و بیرەوەرییەکانی بین."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێ لەیلا لە سروشت و جەهەری خۆیدا تێڕوانینی ڕێبەرایەتیی وەک شێوازێکی ژیانی ئایدۆلۆژی بۆ خۆی پێناسە و دیاری کردبوو"، ئەوەشی تیادا هاتووە: "بووە خاوەنی کەسایەتییەک، کە بە بەشداریی سروشتی خۆی و بەهاکانەوە دەژیا. بە هەڵوێستی فەرماندارانە و پێشەنگانەی خۆی نوێنەرایەتیی هێڵی سەرکەوتنی کرد. لەگەڵ زانست و هۆشیاریی خۆی، بە تەنیا خۆی ئەکادیمیای ئایدۆلۆژی و سەربازی بوو. بە بنەما و توخمەکانی ئازادیی ژنان و بە بێهاوتابوونەکەی خۆی بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەدا، کاریگەرییەکی گەورە و خۆشەویستی و بەهاکانی لەسەر هەموو هاوڕێکانی هەبوو. لە خەبات و تێکۆشانی ئێمەدا بۆ ئازادی، کە هێزەکانی پاراستنی گەل ئەرکێکی بنەڕەتی و ژیانی پێکدەهێنن، ئەو فەرماندەیی لەو هێزەدا کرد و ئەرکە سەردەمییانەکەی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە جێبەجێ کرد. ئەرکە ناوەندییەکانی پاژک و هەم لە ناو حیزبەکەماندا و هەم لە بوارانەدا، کە پێشتر ئەرکەکانی تیادا ڕاپەڕاندووە، بە بەرپرسیارێتییەکی گەورە ڕاستیی ڕێبەرایەتی بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ژیاوە."

لە ڕاگەیاندراوەکەی پاژک دا لەوبارەیەوە ئەوەش هاتووە:

لەگەڵ هاوڕێ ژن و پیاوەکان دا، کە وەک شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی ئازادی لە هەموو ڕۆژێکی ژیانی حیزبەکەمان دا بەڵێن و سۆزبەخشی سەرکەوتن دەدەن، پەرۆشیی بەشداریکردنی وەک گەرمیی چالاکییە یەکەم و سەرەتاییەکان بوو، هەمیشە بە زمانی نهێنیی یەکترناسین ژیاوە. بۆ ئازادی هەرچیەک پێویست بوایە بە باشترین شێوە ئەنجامی دەدا. خۆشەویستی بۆتان بوو. لەسەر پارچەیەکی خاکی بۆتان، کە لە تێکۆشانی گەریلادا خاوەنی پێگەیەکی ستراتیژییە، ئازادیی پێکهێنا. وەک فەرماندەیەکی ژن، کە لەگەڵ کولتوری بۆتاندا ئاوێتە ببوو، بە تایبەتمەندییە گەلییەکانی و دادپەروەرانە بوونی شوێنی خۆی لە دڵی گەل دا کردبوویەوە. خۆشەویستی و ئەوینی تێکۆشانی گواستەە بۆ ناو ژنان. وەک فەرماندەی گۆڕەپانی بۆتان لە دژی ئۆپەراسیۆنی جەردەوانەکان، سیخوڕەکان، تۆڕی هەواڵدەرەکان و سوپای فاشیست، بە هەنگاو و چالاکییەکانی لە کوردستان پاشەکشەی بە فاشیزم کرد. بوو بە زمانی ڕێکخستنی  کۆمەڵگا، بوو بە سیمبول و هێمانی بەرچاوی هێڵی ڕزگاری.

خۆشەویستیی بۆ ژیان و دڵسۆزیی بۆ ئازادیی ژنان، هاوڕێ لەیلای لە تێکۆشانی ٣١ ساڵ  گەریلایەتیدا کرد بە خاوەنی ژیان و چالاکیی گەورە. بە تایبەتمەندییەکانی کە بە بەرخۆدان، ڕەنج، فەرماندەیی، پێداگری و باوەڕی بونیاتنراو بزووتنەوەی ئازادیی ژنان و کوردستان هەمیشە بە نوێبونەوە دەگەیاند. بەو هێڵەی، کە نوێنەرایەتیی خواست و ئیرادەی ئازادی بوون، بە پێشەنگایەتیکردن دەبیتە فەرماندە و بە جەنگ و تێکۆشان جوان دەبێت، بزووتنەوەی ئازادیی ژنان و کوردستان و خەباتمان بە شێوەیەکی بەرچاو زۆر  بەهێز کرد. ئەوە گەورەترین شکۆ بۆ ئێمەی هاوڕێیانیەتی، کە کەسایەتیی بەها مێژووییەکان، کە شۆڕشی ژنانمانی دروستکرد و لەژێر فەرمانی ئەواندا خەبات و تێکۆشان بکەین. کاتێک پێشەنگەکانی ئێمەی ژن، ئەوانەی بە شکۆداری و هەیبەتیانەوە، کە سەریان دەگاتە ئەستێرەکان و ئەوانەمان هەبن، بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی ئێمە دژی فاشیزم، مێشکی پیاو، دەسەڵاتپەرەستی، زایەندپارێزی گەشە دەکات و و گەورە دەات و بەردەوام دەبێت. هەموو شەهیدیک بۆ ئێمە بەڵێنی هاتنەدیی ئازادییە."

ژ.ت