سلێمانی شارێکی نوێی پڕ لە وزە

سلێمانی یەكێکە لە نوێترین شارەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا شارێکە پڕە لە وزە و چالاکیی ڕۆشنبیریی وڵاتپاریزی و هونەری.

شاری سلێمانی یەکێکە لە نوێترین شارەکانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی شارێکە لە ڕووی ژمارەوە مێژووییەکی زۆری نییە و لە ١٤-ی تشرینی دووەمی ١٧٨٤ لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە ئاوەدان کراوەتەوە، بەڵام ئەو شارە هەر زوو گەشەیکردووە  لە ڕووی چالاکیی هونەری و ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەگەری و وڵاتپارێزییەوە یەکێکە لە شارە لە پێشینەکانی کوردستان.

شەقامی سالم یەکێکە لە ناوە دیارەکانی ئەو شارە، کە دەکەوێتە ناو جەرگەی سلێمانی، بەشێکی ئەو شەقامە پێ دەگوترێت سەهۆڵەکە، کە چوار وەرزی ساڵ بە شەو و ڕۆژ جمەی دێت لە هاووڵاتییان، کەمجار هەیە مرۆڤ بە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانیدا گوەزر بکات و  چالاکییەکی سیاسی یاخود هونەری نەبینێت.

لە ئیستاشدا لەگەڵ هاتنی وەرزی بایز و خەزانی دارەکان لاوانی ئەو شارە مەیدانی سەهۆڵەکەیان پرد کردوە لە هونەر موزێکی کوردی و ڕێبورانی ئەو شەقامەش بە دەم خواردنەوەی چایەک یاخود قاوەیکی قەزوان گوێ لە هونەر دەگرن دڵ و دەرونیان ئارام دەبێتەوە، موزیکی شەقام لە ئێستادا یەکێکە لە سیما دیارەکانی ئەو شەقامە شەوانە چالاکی جۆراو جۆروی هونەری و موزێکی لەو شەقامە بەرێوە دەچێت.

میرشاد مەحمەد یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە لە سەهۆڵەکە موزیک دەژەنێت و دەڵێت: ئامانجی ئێمە ئەوەیە موزێک تەنها لە چوارچێوەی هۆڵەکاندا نە هێڵینەوە، بەڵکوو گوێی هاووڵاتییان و شەقامەکانیش پر بکەین لە هونەری ڕەسەنی کوردی.

ئاماژە بەوەش دەکات لەبەرامبەر ئەوە هێرشە کلتوریەی کە لەسەر هونەری گەلەکەمان هەیە، ئێـمەش لەبەرامەردا کۆمەڵگای خۆمان زیاتر ئاشنا دەکەین بەهونەری خۆمان.

ژ.ت