سەربازان ماوەی ١٠ رۆژە شەش گوندی جزیریان گەمارۆداوە

لە ناوچەی جزیری شڕنەخ شەش گوند بە پاساویئەوەی "بوونی راپۆرتی هەواڵگری" ١٠ رۆژە لەلایەن سەربازانەوە گەمارۆ دراون.

بە گوێرەی زانیارییەکان گوندەکانی جنبرێ، بەهرب، بیاکۆپەک، باتل، سیسرکێ و گۆزکی جزیرە ماوەی ١٠ رۆژە گەمارۆ دراون.

بۆ ئەو تیرۆرە سەربازییە ئەوەی وەک پاساو نیشاندەراوە ئەوەیە گوایە لە دژی ئەو شەش گوندە راپۆرتی هەواڵگری گەیشتووەتە هێزە ئەمنییەکان. چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوە لەو گوندانە ئاستەنگ کراوە و مرۆڤەکان بە پشکنینی زانیاری گشتی (گی بی تی)تا تێپەڕبەدەبن.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا گوندنشینێک کە بەهۆکاری ئەمنی نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندووە کە بەهۆی گەمارۆکەوە ترس و نیگەرانی لە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە.

ئەو کەسە باسی لەوەشکردووە، "دوای ئەوەی دەبێتە ئێوارە کەس ناتوانێت لە ماڵ بچێتە دەر. لەبەر ئەوەی مانگی رەمەزانە خەڵک زیاتر دوای بەربانگ لە ماڵەوە دەچنە دەرەوە، بەڵام بەهۆی گەمارۆوە کەس ناتوانێت بچێتە دەرەوە. لە دۆخێکی دژوارداین. سەربازان لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە سەرەتاوە دەرگا و پەنجەرەی زۆر ماڵیان شکاند و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکان کرد. سەربازان رایانگەیاندووە بە پێی ئەو فەرمانەی پێیان دراوە تا ماوەیەک لە گوندەکان دەمێننەوە. هەربۆیەش ئێمە نازانین ئەو گەمارۆیە کەی تەواو دەبێت".

هـ . ب