سزای ٧ساڵ زیندان بە سەرفاتما گول چالاکی تەڤگەری ژنی ئازاد دا سەپێندرا

بە بیانووی 'ئەندامیەتی لە رێکخستن' سزای ٧ساڵ زیندان بە سەر فاتما گولا چالاکی تەڤگەری ژنانی ئازاد سەپێندرا.، کە بە بیانووی خەباتی ئەو لە تەژەکە، کەژا و کەجەدە دۆسیەی دادگایی بۆکراوەتەوە.

دانیشتنی دادگایی فتما گول ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد لە دادگەی ژمارە ١٠ی سزای قوورسی ئامەد بەڕێوەچوو. گول لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە بەندیخانەی ژنانی ئامەدەوە بەشداری دانیشتنی دادگە بوو.

فاتما گول لە پارێزگاری لەخۆیدا وتی لە چوارچێوەی تێکۆشانی ژنان بەشداری ناو خەباتی کەجەدە، تەژا و کەژا بووە، چالاکی ژنان  بەهۆی دۆخی خراپی تەندرووستی داوای ئازادکردنی کرا.

دادگە بە بیانووی 'ئەندامیەتی لە رێکخستن' سزای ٧ساڵ و ٦مانگ زیندانی بۆ فاتما گول بڕییەوە و داوای ئازادکردنی ڕەتکرایەوە.

ک-ش