بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لەباەری ڕفاندنی ژنانی ئێزدی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی پارتی (پەدەکە) بە تایبەتی لە کەمپەکاندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە دەیان هەزار ئێزدی لە کامپەکانی باشوری کوردستان دان و وەک دیل لە کامپەکان دا لەلایەن پارتی (پەدەکە)ەوە ڕاگیراون.
تاژێ ئاماژەی بەوەدا سیاسەتێکی پیس لە کامپەکاندا دژی خەڵک پەیڕەو دەکرێت و وتی: "پارتی (پەدەکە) سیاسەتێکی ناشایست و خراپ لە دژی ژنانی ئێزدی پەیڕەو دەکات و دەیەوێت لە کولتور و باوەڕ و ڕەوشت دووریان دەخاتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان ژنی ئێزدی لەلایەن گروپەکانی سەر بە پارتی (پەدەکە)ەوە ڕفێندراون و ئەوەش لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. دواینجاریش لە چەند رۆژی ڕابردوودا ٢ ژن لە کامپ و ناوچە ئیزیدیەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی (پەدەکە) ڕفێندران. دەیان نموونەی لەو شێوەیە هەیە، کە بنەماڵەکان لە ترسی گوشار و هەڕەشەکانی پارتی (پەدەکە) بێدەنگ بوون".
تاژێ ئاماژەی بەوەدا، ئەم نزیکبوونەوانە بەرامبەر بە ژنان و کۆمەڵگای ئێزدی زۆر مەترسیدارن و ئەوەشی ڕاگەیاند: "هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ کردەوەکانی داعش دا نییە. داعش بە زۆر کچان و ژنانی ئێزدیی لە ئایین و باوەڕی خۆیان دوور دەخستەوە، بەڵام پارتی (پەدەکە) بە سیاسەتە پیسەکەی خۆی هەمان کار دەکات و لەو ڕێگەیەوە کچان و ژنانی ئێزدی لە باوەڕ و کۆمەڵگاکەیان دادەبڕێت. پەدەکە دەیەوێت لە کەسایەتیی ژنانی ئێزدیدا ئێزدایەتی لە ڕەگە و ریشەوە دەربهێنێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەی تاژێ دا ئاماژە بەوەشکراوە: ڕێگریکردن لەو هێرشانە و چارەسەری، گەڕانەوەیە بۆ زێدی خۆیان و ڕزگاربوونە لە دەسەڵات و سیاسەتی پارتی (پەدەکە) و ئاماژەی بەوەش داوە: "هەتا میلەتەکەمان لە کەمپەکانی باشوری کوردستان دا دیلی سیاسەتەکانی پارتی (پەدەکە) بێت، کۆمەڵکوژی و سڕینەوەی کولتوری و ئەخەلاقی لە دژیان بەردەوام دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە کۆمەڵگا و بەتایبەتی ژنان کراوە، لە بەرامبەر ئەو کارە پیس و قێزەونانەدا بێدەنگ نەبن و ڕاشیگەیاندووە: "ئێمە دەنگی خۆمان دەگەیەنینە ئەنجومەنی ڕوحانی، کە خۆیان لەبەرامبەر ئەو کار و ڕەفتارانەدا بێدەنگ نەکەن. خاوەنداری لەو ئەرک و بەرپرسیارێتیە بکەن، کە بۆ بەرامبەر کۆمەڵگەکەیان لە ئەستۆیاندایە".
ژ.ت