له راگه‌یه‌نراوی تهژهكه- ئه‌دا هاتووه، "رژێمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په‌ی فاشیست و چه‌ته‌ی خاینی نۆكه‌ر په‌ده‌كه له سلێمانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسهلیان به شێوه‌ی دڕندانه تیرۆر كرد. ئه‌م رووداوه له كۆمه‌ڵكوژی پاریسه‌وه تا كوشتنی شوكری سه‌رحه‌ده‌كان، محه‌مه‌د زه‌كی چهلهببیهكان، به‌رده‌وامی تیرۆره. ئێمه ئه‌و هێرشه نامه‌ردانه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، "رۆژانه له ته‌واوی جیهان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ده‌وترێته‌وه. هه‌موو جیهان به‌و سێ وشه‌یه به‌رامبه‌ر به سته‌می رژێمه‌كان و باڵاده‌ستی پیاو ده‌وه‌ستنه‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست و په‌ده‌كه‌ی هاوكاری له سلێمانی هێرشیان كرده سه‌ر پێشه‌نگانی ژنانی ئافرێنه‌ری ئه‌و دروشمه. به تایبه‌تی هێرشیان كرده سه‌ر هێڵی ئازادی ژن، هێڵی ئایدۆلۆژی كه بنه‌مای ئه‌و هێڵه داده‌نێت و ده‌یكاته ماڵی ته‌واوی ژنان و مرۆڤایه‌تی. ئه‌و هێرشه سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێكه له كۆنسێپتی له‌ناوبردن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی كورد، له هه‌مان كاتدا هێرشێكه بۆ سه‌ر هێڵی ئازادی ژنان، به‌جیهانیبوونی تێكۆشانی ئازادی ژنانی كورد و مۆدێلی ژیانێكی ئازاد، هێرشه بۆ سه‌ر ژنۆلۆژی".
'توڕه‌یی و به‌رخودانی ئێمه به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بێت'
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ناگیهان ئاكارسه‌ل به نوسینه‌كانی ده‌رگای جیهانێكی نوێی بۆ ژنان ده‌كرده‌وه و ئه‌وه وتراوه، "له‌سه‌ر ناوی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له ئه‌وروپا، له‌م جیهانه‌دا له واتای ناگیهانهكاندا توڕه‌یی خۆمان به زیندویی ده‌هێڵینه‌وه، به‌رخودانی خۆمان هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ین، بۆ یادی ئه‌و به‌رده‌وام ئێمه تێكۆشانی ئازادی ژن گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوا له رێكخراوه‌كانی ژنان، به تایبه‌تی ژنانی كورد كراوه كه خاوه‌نداری له پارێزه‌رانی دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' بكه‌ن و له هه‌موو شوێنێك ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
هـ . ب