تەرانە عەلیدوستی ئەکتەر و سینماکاری دیاری ئێران، کە ئەکتەری سەرەکیی درامای شەهرەزادیشە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خۆی بەبێ سەرپۆشی زۆرەملێ و بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پشیتوانیی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێران کرد.
هەروەها ئەو هونەرمەندە سینەماکارە دوای لە سێدارەدانی موحسین شکاری، یەکەم خۆپیشاندەری لەسێدارەدراو بوو لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، ناڕەزایەتیی نیشاندابوو و لە ئینستاگرامەکەی بڵاویکردبوویەوە “چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی ئەم خوێنڕێژییەتان بن.”
لە ئەنجامی ئەو نارەزایەتیانەدا ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ تەرانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا، بەڵام تەرانە دوێنێ ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی بەبێ لەچکی زۆرەملی و لە کاتێکدا پێشوازیی لێدەکرێت و چەپکە گوڵێ پێدەدرێت، لە ئینستاگرامەکەیدا ڕایگەیاند، ئازادبووە.
ژ.ت