تورکیا: لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٢١ ژن کوژران

کەجەدەپە رایگەیاند، تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە تورکیا ٢١ ژن کوژراون کە ٨ کەسیان حاڵەتی گوماناوی بوون.

پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان دەوەستێنین-کەجەدەپە لە بارەی پێشەلکردنی مافی ژنان لە مانگی تشرینی یەکەمدا راپۆرتێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی راپۆرتەکە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە تورکیا ٢١ ژن کوژراون، کە ٨ کەسیان بە شێوەیەکی گوماناوی بووە، هۆکاری گیان لەدەستدانی ١٢ کەسیان نادیارە، ٩ کەسیان ویستوویان لە هاوسەرەکانیان جیا ببنەوە.

لە راپۆرتەکەی کەجەدەپەدا جەخت کراوەتەوە کە تا ئەو کاتەی بکوژەکان ئاشکرا نەکرێن و هۆکاری کوشتنەکان ئاشکرا نەبێت و بکوژەکان بە شێوەیەکی عادیلانە دادگایی نەکرێت و لەم رووەوە رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر، توندوتژی دژ بە ژنان کۆتایی پێنایەت.

ز.ش