تورکیا مەرقەدی شێخ ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانی تەقاندووەتەوە

ڕۆژنامەی هاوڵاتی ڕاپۆرتێکی مەترسیدار دەربارەی تاڵانکردن وێرانکرنی شوێنەواری کوردستان بڵاو دەکاتەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، یەکێک لە وانەش مەرقەدی شێخ ئیسلامە کە تورکیا تەقاندویەتیەوە.

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ماوەی نزیکەی دوو مانگە هێرشێکی فراوانی  داگیرکاری بۆسەر باشوری کوردستان دەستپێکردووە، رۆژانە بە ئاگر و ئاسن کوردستان بۆردوومان دەکات، بە تایبەتیش ناوچەی مەتینا یەکێک لەو شوێنانەییە کە بەردوام لە ژێر بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیادایە، ئەوە لە کاتێکدایە لە ناوچەکە شوێنەوارێکی زۆری مێژوویی بونیان هەیە کە مێژووکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین کە مێژووکەیان نزیکەی (٦٠ بۆ ٩٠ ) هەزار ساڵ دەبێت، هەروەها بەشێکیشیان مێژووەکەی دەگەرێتەو بۆ سەردەمی سۆمەریەکان یان بابلیەکان.

ڕۆژنامەی هاوڵاتی کە ڕۆژنامەیەکی سیاسی گشتی ئەهلی ڕۆژانەیە  لە دواین ژمارەی خۆی(١٩٢٣)  ڕاپۆرتێکی مەترسیداری لە سەر تاڵانکردن و وێرانکردنی شوێنەوارەکانی کوردستان بڵاو دەکاتەوە لە لاین سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی بادینان.

لە ڕاپۆرتەکەی هاوڵاتیدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە مانگێکە شەر لە ناوچە سنوریەکانی سەر بە قەزای ئامیدی شەڕ بەردەوامە، بەو هۆیەوە تا ئیستا سەدان دۆنم زەوی زەوی سوتاون، لە ئیستادا جگە لە داربرین (لە لایەن سوپای تورکیاوە) مەترسی دزینی شوێنەوارەکانیشی هاتۆتە سەر.

بێکەس بریفکانی بەرێوەبەری گشتی شوێنەواری پارێزگای دەهۆک بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە: ئەو شوێنانەی سوپای تورکیا بۆردوومانی دەکات ناوچەی شاخاوین زۆرێک لە شوێنەوارەکان لە ناوچەیەدان، ئەوەشی ڕاگەیاندوە: دەیان ئەشکەوتی کۆن، ناوسک، کڵیسا و مزگەوتی کۆن لە ناوچەکە هەن یان هەر شتێکی تر کە شوێنەوارە و بەهۆی بۆردوومانەوە زیانیان پێگەیشتووە.

قەڵای قومری زیانی پێگەیشتووە

بەرێوەبەری شوێنەواری دهۆک بە هەمان باسی لەوەکردووە، تا ئیسا شەش تا حەوت شوێنەوار زیانیان پێگەیشتووە و سوتاون، لە وانەش قەڵای قومری لە ناوچەی هروری و وتیشی:" ئێمە ترسێکی زۆرمان هەیە چۆن دارەکان بڕاون، ئاوهاش شوێنەوارەکانی پارێزگای دەهۆک لە ناببرێن یان بدزرێن، لەسەر ئەو مەترسیە گەوریە بەرێوبەرایەتی گشتی شوێنەواری هەرێم و ڕێکخراوە نێوە دەوڵەتیەکانمان ئاگادار کردووەتەوە."

هاوکات کۆڤان ئیحسان لێکۆڵەری شوێنەوارناسی بە رۆژنامەی هاوڵاتی وتووە، لە ئیستادا لە پارێزگای دهۆک (٣٠) شوێنەواری قەزای ئامیدی  مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە، ئەو شوێنەوارانەش پێک دێت لە پردی کۆن، مەزارگا، قەڵا، ڕێگایە کۆنەکانی شوێنەواری و ئەشکەوت."

ئەو شارەزایەی شوێنەواری ئاماژەی بەوەشکرد بەداخەوە مەرقەدی شێخ ئیسلام لە ناوچەی گارە لە لایەن فرۆکەی تورکیا تەقێنراوەتەوە، شیخ ئیسلام (٤٨٦کۆچی) کۆچی دوایی کردووە، بەڵام کەس باسی ئەو تاوانەی نەکرد، سوپای تورکیا کاتێک دەچێتە شوێنێک ناوچەکانی شوێنەواری وێران دەکات هەر وەک ئەوەی لە عەفرین و کوبانی کردی، بۆیە دەبێت هەموو کەس بەرپرسیار بێت لە ئاستی ئەو سامانە نەتەوەییە کە بەداخەوە ئیستا لە ژێر مەترسی لە ناوچوندایە".

ئەو شوێنەوارناسە دەڵێت، بەداخەوە لە ئاستی ئەو تاوانە ئەنجوومەنی پاریزگای دەهۆک بێدەنگە.

کردەوەکانی سوپای داگیرکەری تورل، داعش بیری مرۆڤ دێنێتەوە و وەک چۆن چەتەکانی داعش دەچوونە هەر شوێنێک لە سەرەتا شوێنەوارە مێژوویەکانیان دەتەقاندەوە و تاڵانیان دەکرد، بە هەمان شێوە دەوڵەتی تورکیاش هێرش دەکاتە سەر هەر شوێنک، شوێنەوارە مێژوویەکان لە ناو دەبات و دەتەقێنێتەوە، نموونەش قەڵای قومری و مەرقەدی شیخ ئیسلامە لە ناوچەی گارە. 

ف.ق