ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورک کە لەسەر گردی پێرامێت کەوتە دەستی گەریلا

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی سوپای تورکی بڵاوکردەوو کە هێزەکانی گەریلا لە ٢٦ی نیسان لە چالاکی سەرگردی پێرامێت-ی ئاڤاشین دەستیان بەسەرداگرت ، بڵاوکردەوە.

لە ڤیدیۆکەدا ، چالاکیەکەی گەریلا و هەروەها ئەو چەکانی کە گەریلا دەستی بەسەردا گرتووە بڵاوکراوەتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا کە گەریلایەکی هەپەگە دەربارەی جۆری چەکەکان کە کەوتووەتە دەستی گەریلا  چەکی ام پی تی -٥٥،  بۆم هاوێژێک، چەکێکی بی کەی سی،  ڕاکتێکی بی -٧،  دوربینێکی تەرماڵ، ٢ دوربینی چەک و ئامێرێکی بپێوەندی بێتەل نمایش دراوە.

ئەو گەریلا دەڵێت، هەڤاڵان بە ئاسانی چوون و چەکەکانیان هەلگرت"  و وتی دەوڵەتی تورک هەوڵیدا لە هەرێمەکە جێگر بێت. بەڵام ڕووبەڕووی بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا  بوویەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە لە ٣ی گوڵاندا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەر سزادران.

ک-ش