یەکێتیی ئەوروپا بە بۆنەی ٨ی مارسەوە بڕیاری لە دژی ٦ وڵات دەرکرد

یەکێتیی ئەوروپا بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانی ژنانەوە بڕیاری لە دژی ٨ وڵات دەرکرد، کە ئەفغانستان، ئێران و ڕوسیایان لە ناودایە.

یەکێتی ئەوروپا بڕیاری لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و توندوتیژیی زایەندی لەبارەی ژمارەیەک کەس و دامەزراوە لە سودانی باشوور، میانمار، ئەفغانستان، ئێران و ڕووسیا دەرکرد.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وۆپک هۆکسترا وتی، ئەمە یەکەمجارە ئەم بڕیارانە لە ژێر چەتری یەکێتیی ئەوروپادا لە دژی کردەوەی توندوتیژی زایەندی دەرکراون.

هۆکسترا وتیشی: "بە ئەنجامدانی ئەو بڕیار و سزایانە، ئێمە بە ڕوونی باس لەوە دەکەین، کە تاوانباران بە هۆی تاوانەکانیانەوە ناتوانن  بەبێ سزا قوتار ببن".

وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڕاشیگەیاند، ئەم بڕیارە کاردانەوەیەکە لە دژی ئەو تاوانە ترسناکانەی دژ بە مرۆڤایەتی هەیە و هەروەها پەیامێکە بۆ قوربانییەکان: لە هەر شوێنێکی جیهان بن یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیانە.

لیستی ئەو کەس و دەزگایانە کە بڕیارەکەیان لە دژ دەرچووە و سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت ئێوارەی ڕۆژی جیهانی ژنان لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە. وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لیستەکە بەرفراوان دەکەن و ناوی کەس و تاوانبارانی تری پێ زیاد دەکەن و ئەوەش بەبێ دەرێغ ئەنجام دەدەن.

ژ.ت