یەپەسە ژن لە ٣ شاردا چالاکیی ئەنجام دا

یەپەسە ژن لە شارەکانی ئایدن، وان و ئەدەنە لەدژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک و ئاکەپە چالاکییان ئەنجام دا.

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ئارژین ئامەد لە یەپەسە ژن، لە ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی و لە ناوچەی ئەفەلەرای دەنیزلیی پارێزگای ئایدین تەقەیان لە دوکانێکی جل و بەرگی تایبەت بە جلی بوکێنی کرد، کە هی کەسێکی سەر بە ئاکەپەیە بە ناوی شەعبان کۆیونجو.

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید جودی فاراشین لە یەپەسە ژن، لە ٣٠ی تشرینی یەکەم و لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دا، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی  زرێپۆشی پۆلیس لە گەڕەکی ئەلباکی نوێی وان دا دەگەڕا، کردیان ئامانج و لێیاندا.

تیمی تۆڵەی شەهید سارا تۆڵهەڵدان لە یەپەسە ژن لە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم و کاتژمێر ٢١:٠٠ لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە لە سەربازگە ئۆرچون کوبات-یان دا.

یەپەسە ژن لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، چالاکییەکانیان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.

ژ.ت