یەژا ستار: سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ژن
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند: "لە هەموو هەلومەرجێکدا دەبینە دەنگی گەلەکەمان، بەرخودانی ژن، ژیان، ئازادی دەگەیەنینە سەرکەوتن. بە تێکۆشان سەردەکەوین و سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ژن".
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند: "لە هەموو هەلومەرجێکدا دەبینە دەنگی گەلەکەمان، بەرخودانی ژن، ژیان، ئازادی دەگەیەنینە سەرکەوتن. بە تێکۆشان سەردەکەوین و سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی ژن".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار رایگەیاند: "ئێمە لە وەها قۆناغێکداین کە بە فەلسەفەی ژیانیی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەهێزترین هەنگاوەکانی تێکۆشانمان دەنێین. چالاکی ژیانی ئازادیی گەورەی رێبەر ئاپۆ کە لە چوارچێوەی پاڕادایمی ئازادیپارێزاری ژندا بووەتە هیوای مرۆڤایەتی بە تایبەتی بۆ ژنان، تێکۆشانی ژنانی گۆری بۆ سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگا. ئێمە بە بەرخودان و پشتیوانی ژن، بە بەرخودانی مرۆڤایەتی سەردەم کە کۆمەڵگا لە خۆی دەگرێت، پێشوازی لە ٨ی ئادار رۆژی ژنانی رەنجدەری جیهان دەکەین. لەبەر ئەوەی سیستمی دەوڵەتپەرستی، کۆمەڵگا، ژینگەی مرۆڤایەتی بەرەو کارەسات برد، ئەو بومەلەرزەیەی کە ٦ی شوبات روویدا، ئازاری زۆر دژواری بە گەلەکەمان چەشت. وەک یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژا ستار) ئازاری گەلەکەمان کە بە هەستی قووڵی وڵاتپارێزییەوە بە خاکی خۆیانەوە پەیوەست کردووە، ئێش و ئازاری ئەوان لە قوڵایی ناخەوە هەست پێدەکەین و رایدەگەیەنین کە لە سەر بنەمای دروستکردنی ژیانی نوێ، بەرپرسیارێتییەکانمان بەجێدەگەیەنین. دەزانین کە تێکۆشانی ئێمە لە پێناو ژنی ئازاد خاوەنی ئەو هێز و بڕیارەیە کە بتوانێت برینەکانی کۆمەڵگا ساڕێژ بکات، لەسەر ناوی هێزی خۆپاراستن و تێکۆشانی ئازادی ژن یەژا ستار، ئێمە رۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر لە هەموو ژنان، گەلان، لە کەسایەتی بڕیاردەرانی ئازادیمان فەرماندە پێشەنگەکانمان راپەڕین ئامەد، ئەڤین گۆیی، رۆژبین دێرسیم، پەیمان باگۆک، مەلسا موش لە کەسایەتی شەهیدانماندا ئەو ژنان و گەلانەی بە دەوری بەرخودانی ژن، ژیان، ئازادی کۆبوونەوە، پیرۆز دەکەین".
جگە لە تێکۆشان هیچ دەرفەت و بەختێکی دیکە بۆ ژیان بوونی نییە
هەروەها لە راگەیەندراوی فەرماندەییەکەدا هاتووە:
"لەم سەردەمەدا کە داگیرکەری لەسەر ژنان زیاتر بووە و سیستمی دەوڵەت راستەوخۆ کەوتووەتە شەڕ لە گەڵ کۆمەڵگا، ئێمە وەک هێزەکانی یەژا ستار کە لە پێناو دۆزی شکۆمەندانەی گەلەکەمان دەجەنگین، هاوبەشی ئازارەکانی گەلەکەمانین. بەڵێن دەدەین کە تا سەر پەیوەستبین بە بەهاکانی گەلەکەمانەوە. رێبەرایەتیمان بە وتنی 'دژواری مرۆڤی گەورە دەخوڵقێنێت، ئێمە گەلێکی شۆڕشگێڕین' بە پشتیوانی، یەکبوون و رێکخستنبوون دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی مرۆڤایەتی تاکە رێگەی ژیانە. دەوڵەتی فاشیست لە دژی تەواوی مرۆڤایەتی لە شەڕدایە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەبەرامبەر ئەو کارەساتەی کەبەسەر گەلدا هاتووە بەهاکانی مرۆڤایەتی بە نەبوو دادەنێت و بووە هۆی ئەوەی کە بە هەزاران مرۆڤ ژیانیان لەدەست بدەن. ئەوە راستییەی ئاکەپە-مەهەپە وەک پەڵەی شەرمەزاری سەدە لە مێژوودا تۆمار دەکرێت. ئەو قۆناغە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەریخست کە سیستمی پیاوسالار بۆ ئەوەی خۆی لە تێکۆشانی ژیانی ئازاد کە بە پێشەنگایەتی ژنان ئەنجام دەدرێت، رزگار بکات قورسترین ستەم لە گەل دەکات. حکومەتی ئاکەپە- مەهەپە دەیەوێت ئەو تێکۆشانەی بە دەوری فەلسەفەی ژیانی ئازادی گەلان بەڕێوەدەچێت، لەناو ببات و بۆ ئەوەی سیستمی فاشیستی خۆی درێژە پێبدات لە بری ئەوەی هاواری رزگاری گەل ببیتن، درێژە بە سیاسەتی پاکتاوکارانەی خۆیان لە بەرامبەر گەلەکەمان دەدەن. دەوڵەتی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدات کە بە ئازارەکانی گەلانی کوردستان و تورکیا قازانج و رانت بەدەستبهێنێت و بە دوژمنکاری خۆی بەرامبەر کۆمەڵگا ژینگەی تاڵان کردووە. بێگومان بۆ گەلێک کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و کارەسات کراوەتەوە، جگە لە تێکۆشان هیچ دەرفەت و بەختێکی دیکە بۆ ژیان بوونی نییە. هۆکاری گەورەترین کارەساتەکانی مێژوو، ئەقڵیەتی دەوڵەتی پیاوە کە کۆمەڵگا و ژنانیان گەیاندووەتە کارەسات.
تێکۆشانی بەرخودانی بێ پسانەوەی ئێمە بە پێشەنگایەتی هێزەکانی یەژا ستارمان لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە بە سیاسەتی قڕکردنی خۆیان هێرش دەکەنە سەر چیاکانی کوردستان و گەریلاکانی ئازادی، لەسەر هێڵی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بەرەو سەرکەوتن دەچن. وەک گەریلاکانی یەژاستار و جەنگاوەرانی فیدایی رێبەر ئاپۆ لەبەرامبەر ئەقڵیەتی دەوڵەتی پاکتاوکەر و کۆمەڵکوژکار کە لەبەرامبەر بڕیاری کەجەکە بۆ راگرتنی چالاکی هێرش دەکاتە سەر سەنگەرەکانی گەریلا، هەوڵ دەدات هەموو رۆژێک لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بگاتە ئەنجام و ژینگەی کوردستان تاڵان بکات، ئێمە بەڵێن دەدەین کە ئێمە ئازادی هەموو ژنان و بە تایبەتی ئازادی رێبەرایەتیمان مسۆگەر بکەین.
بەڵێن دەدەین ئازادی سەرجەم ژنان مسۆگەر بکەین
لەبەرامبەر سیستمی باڵادەستی پیاو کە لە دژی ژیانی کۆمەڵایەتی لە ناو شەڕ دایە، تێکۆشانی ژنی ئازاد لەسەر بنەمای بونیادنانی ژیانی نوێ ئەرکە مێژووییەکانمان بە جێبگەیەنین. بزوتنەوەی ئازادی ژنانمان کە بە پێشەنگایەتی گەریلاکانی یەژاستار بەڕێوەدەچێت، بە بڕیارداری خۆی بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ ببێتە سەدەی ژن وەک هەڵمەتێکی گەورەی چارەسەری و سەرکەوتن بە گیانی بەرخودان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرەوپیری ٨ی ئادار دەچین. هاوڕێمان راپەڕین ئامەد کە بۆ گەیاندنی تێکۆشانی ئازادی ژن بەم قۆناغە رەنجێکی گەورەی کێشا، وەک شەڕڤانێکی گەورەی ئازادی، لە سەرکەوتنی تێکۆشانی رێکخستنکراوی ژناندا بووە خاوەنی رێپێوانێکی واتادار. ئەم بزوتنەوەیەی بەرخودانی گیانەکەی بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو ئەو ناوچانەش کە بومەلەرزە تیایدا روویدا، لەلای هەموو ئەو ژنانەی توڕەیی خۆیان گۆڕی بۆ بڕیارداری تێکۆشان و لەهەر تاکێکدا کە بەدوای ئازادیدا گەڕان، رۆحێکی گەورەی چالاکی، ژیان، قارەمانێتی، بەرخودان و شەڕکردنی هێنایە ئاراوە.
گەلی کورد کە دامەزراوەی قڕکەری دەوڵەت وەک 'گەلی کۆتاییهاتوو' ناودێری کردبوو، لە مێژوودا ئازاری گەورەی چەشتووە، ژنان رووخانی فاشیزمیان بە قوڵی هەست پێکردووە، بەڵام راستی گەل و ئەو ژنانەی کە لە هەر چرکەساتێکدا خۆڕاگرییان کردووە، بەردەوام بە پاراستنی بە کۆمەڵایەتیبوون توانیان بەهاکانی مرۆڤایەتی بپارێزن. لەبەرامبەر دەوڵەتی شەڕی تایبەتی پاکتاوکەر کە لە کەسایەتی ژندا هێرش دەکاتە سەر پاڕادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیپارێزی ژن و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی ژن، ئێمە وەک یەکینەکانی ژنانی ئازاد یەژا ستار جارێکی دیکە بەڵێن دەدەینەوە کە داهاتوویەکی ئازاد و بە شکۆ بۆ گەلەکەمان و بە تایبەتی هەموو ژنان بخوڵقێنین. ئێمە وەک هێزەکانی یەژا ستار کە لە تێکۆشانمان لە دژی ئەقڵیەتی قڕکەر و تاڵانچی، بەڵێنی پاراستنی ئیرادەی گەل و بەها مرۆڤایەتیەکانمان لە جیاکانی کوردستان بە فەلسەفەی ژیانی رێبەر ئاپۆ داوە، رایدەگەیەنین کە ئێمە لە هەموو هەلومەرجکدا دەبینە دەنگی گەلەکەمان، بەرخودانی ژنان و سەرکەوتنی ژیانی ئازاد دەستەبەر دەکەین. ئێمە بە شەڕ سەردەکەوین و سەدەی ٢١ی دەکەینە سەدەی ژن".
هـ . ب