ژنان سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دۆسیەیەکیان پێشکەشی پارتی سەوزی ئەڵمانیا کرد
ژنانی گەنج بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشن بۆ سەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرلین دۆسیەیەکیان پێشکەشی جانان بایرام پەرلەمانتاری پارتی سەوز کرد.
ژنانی گەنج بۆ ئەوەی سەرنج ڕابکێشن بۆ سەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرلین دۆسیەیەکیان پێشکەشی جانان بایرام پەرلەمانتاری پارتی سەوز کرد.
ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و ژنانی گەنجی ئینتەرناسیۆنالیست بۆ ئەوەى سەرنجەکان ڕابکێشنە سەر هێرشە داگیرکەریەکان بۆ سەر کوردستان لەبەردەم نوسینگەی جانان بایرام پەرلەمانتاری پارتی سەوزی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵانیا کۆبوونەوە.
ژنانی گەنج لە بەردەم نووسینگەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زاپ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "هێرشەکانی داگیرکاری بۆ سەر کوردستان بوەستێنن"-یان وتەوە.
ژنان دۆسیەکیان بۆ شکاندنی بێدەنگیی ڕای گشتی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئامادە کردبوو و دۆسیەکەیان پێشکەشی جانان بایرام پەرلەمانتاری پارتی سەوز کرد.
ژ.ت