ژنانی کورد لە هۆڵەندا رژانە سەر شەقامەکان

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە هۆڵەندا بە بۆنەى ٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، رژانە سەر شەقامەکان و راگەیاندراوێکیان خوێندەوە و بەرنامەى چالاکیی خۆیان بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە دێنهاگ (لاهای) خوێندرایەوە و وتەبێژانی ئەنجوومەنەکانی ژنان لە ئارنهێم، رۆتردام، ئامستردام و دێنهاگ تیایدا بەشدار بوون.

بەپێی ئەو بەرنامەیە، ژنانی کورد بەشداری پلاتفۆرمی ژنانی ئینتەرناسیۆناڵ لە ٢٥ی نۆڤەمبەر (٢٥ی تشرینی دووەم) لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا دەبن و لە بین نیوگپلین لە رۆتردام میتینگێک رێکدەخەن.

لە هەمان شار لە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و لەبارەی بەرخودانی ژنانەوە چادرێک بۆ هۆشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوە هەڵدەدرێت.

هەروەها لە شاری ئارنهێم-یش لە ڤیلمسپلین لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دا چالاکییەکی تر بەڕێوەدەبەن.

ژ.ت