ژنانی ئەفغانی لە دوسلدۆرف گردبونەوەیەکیان ئەنجامدا

ژنانی ئەفغانی بۆ هاوبەشی و هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەکانی ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری دوسلدۆرف چالاکییان ئەنجامدا.

بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانی لە ئەڵمانیا لە چەندین شار ڕێپێوان و گردبونەوە ڕێکدەخات.

ژنانی ئەفغانی دوێنێ لە دوسلدۆرف چالاکیان ئەنجامدا تاوەکو ڕای گشتی لە چۆنیەتیی کردەوەکانی ڕژێمی تالیبان لە دژی ژنان ئاگادار بکەنەوە و هاوبەشی و هاوپشتیش لەگەڵ بزووتنەوەکانی ژناندا بکەن.

ژنانی ئەفغان، کورد، ئەڵمانی و ئێرانی کاتژمێر ١٦:٠٠ لە شادۆول پلاتز بۆ ئەنجامدانی گردبونەوەکەیان کۆبوونەوە.

راگەیەنراوی چالاکییەکەدا بە دروشمەکانی "ژن و ژیان و ئازادی" و "ڕژێمی تالیبان بوەستێنن" خوێندرایەوە و تیایدا ڕاگەیاندرا، ڕژێمی تالیبان بۆ ژنان ڕژێمێکی تیرۆریستییە.

یەکێتیی ژنانی کورد لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئـ) بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

ژ.ت