ژنێک لە ئێلیح کوژرا

لە شاری ئێلیحی باکووری کوردستان ژنێک کە لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

لە ئێلیح موراد ئاتڵیگان بە چەک هاوسەرەکەی بەناوی توبا ئاتڵیگان تەمەن ٣٣ کوشت. ئەو دوو کەسە لە پرۆسەی جیابوونەوەدابوون.

هێرشەکە لەگەڕەکی تلمەرچ لەو کاتەدا ئەنجامدرا کە توبا ئاتڵیگان لە وێستگەدا چاوەڕێی پاس بوو، ئەو ژنە هەر لە شوێنی هێرشەکە گیانی لەدەستدا. هەر لەو هێرشەدا فیشەکێک بەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵیش کەوت، کە دواتر گەیەندرایە نەخۆشخانە.

تەرمی توبا ئاتڵیگان گواسترایەوە بۆ پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوە و فێرکاری شارەکە. موراد ئاتڵیگانی بکوژیش دەستگیرکرا.

هـ . ب