ئاڵۆزییەکان لە نێوان پەدەکە ویەنەکە لەسەرپۆستی سەرۆک کۆماری قووڵتردەبێتەوە

کێشەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەتاکودەڕوات لە نێوان یەکیەتیی وپارتی دیموکراتی کوردستان قووڵتردەبێتەوە وبە دیاری کردنی بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماری لەلایەن پەدەکەوە ئاڵۆزییەکان دەربازی قۆناغێکی نوێ بووە.داوا لە کوردەکان دەکرێت کە یەک بەربژێردیاری بکەن.

 

دوای هەڵبژاردنەکانی ١٢ی گوڵان لە چەند ڕۆژی دەرباز بوودا سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرد، دوای ئەوە چاوەڕوان دەکرێت کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق-یش یەکلا ببێتەوە. دانووستاندن لە نێوان پارتی و یەکیەتیی دەربارەی دیاری کردنی بەربژێری پۆستی سەرۆک کۆماری ئەنجام درابوو، دوای دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چووە قۆناغێکی دیکەوە. هەفتەی ڕابردوو مەکتەبی سیاسی یەکیەتیی نیشتمانی کۆبویەوە وبەرهەم ساڵەح-یان وەک بەربژێری یەکیەتیی بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد، دوای ئەوکۆبونەوەی یەکیەتیی، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق- پەدەکە ڕایگەیاند کە قەبووڵی ناکەین و ئەوانیش بەربژێریان دەبێت بۆئەوپۆستە.

'پەدەکە بەربژێری خۆی ئاشکرا کرد'

دوێنێ پەدەکە فوئاد حسێنی وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرد.

لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پەدەکدا ئەوان پۆستی سەرۆک کۆماری بە مافی پەدەکە دەزانن و ڕایانگەیاند:

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی کوردانە نە مافی لایەنێکی سیاسی. ئەمە مافێکی بێ ئەملاوئەولایە بۆ ئێمە وجێگەی قسەکردن نییە. ئەو ڕێکەوتنەی کە ساڵی ٢٠٠٥ لە نێوان یەنەکە و پەدەکە دا کرا دەربازبووە. بۆ ئەوەی کە لە ئیستادا نە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە ونە جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراقە.

پەدەکە دەستنیشانی کرد کە چاوەڕوانی ئەوە بوون کە یەکیەتیی بۆدیاری کردنی بەربژێر ڕای پەدەکە بخوازێت. بەڵام یەکیەتیی بەبێ پرس وتاک لایەنانە بەرهەم ساڵەحی وەک بەربژێردیاری کرد.

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی پەدەکەدا هاتووە کە ، ئێمە دەمانەوێت پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ ئێمە بێت. مێژوو شایەدی ئەوە دەدات کە ئێمە هیچکات بۆ کورسئ شەڕمان نەکردووە. ئەومەقامە نابێت بدرێتە کەسێک کە هیچ ماندوبوونێکی پێوە نەکێشابێت.

' چاوەڕاوان دەکرێت کە پەدەکە بەپێی یاسا مامەلە نەکات'

ڕێکنەکەوتنی پەدەکە ویەنەکە کە ئیستا لەسەرپۆستی سەرۆک کۆماری دەرکەوتووە، لایەنە سیاسییەکان، نوسەر، یاساناس وکەسایەتییە بێلایەنەکانیشی خستووەتە جووڵەوە. زۆرێک دەلێن کە ئەوداواکارییەی پەدەکە نابەجێیە.

' هاوپەیمانی عەمارحەکیم وڕیفۆرم ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا'

هاوپەیمانی عەمارحەکیم و ڕیفۆرم کە لە گروپە شێعەکان پێک هاتوون ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا.  هاوپەیمانی عەمار و ڕیفۆرم کە لە  سائروون، سەدر، حیکمە وهاوپەیمانی وەتەنی بەشێک لە سونەکان ولایەنە تورکەمانەکان پێک دێن بۆ تاوتۆێ کردنی ئەم بابەتە لە بەغداد کۆبوونەوە.

دوای چاوپێکەوتنەکە لە کۆنفرانسێکی ڕاگەیاندنی دا داوایان لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دیاری بکەن.

ک-ش