ئەردۆغان لە بەرلین شەرمەزارکرا

ڕجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لە بەرلین شەرمەزار کرا.

ڕجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک لە بەرلین بە چالاکیەک شەرمەزار کرا.

ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە کۆمەڵایەتیەان، ژنانی فیمینیست و هاوڵاتی ئەڵمانیا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'بکوژ بەخێر نەیەیت بۆ بەرلین'، ؛نا بۆ رێککەوتنە قێزەونەکان' و 'گەلی ئەڵمانیا تۆی ناوێت' بەرزکرانەوە.

نووژیان گونای هاوسەرۆکی کۆمەڵگای کوردستانی ئازادی لە بەرلین لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، ئەوان لەدژی ڕێککەوتنە قێزەونەکانن.

هاکان تاش پەرلەمانتاری پدی لینکیش وتی، "حکومەتی مێرکل لەجیاتی دژی ئەردۆغان بووەستێتەوە و بیوەستێنێت، لە ئەڵمانیا کۆنفڕنس ئەنجامدەدات و من ئەم لەم هەڵوێستە تێنەگەیشتم."

سولەیمان حاجۆ نوێنەری پەیەدە لە بەرلینیش ئاماژەی بە کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا دا.

نوورێ ئالکش ئەندامی بزوتنەوەی ژنانی ئێزدیش باسی ئەوەی کرد، جەند ڕۆژ لەمەوبەر لە شەنگال هێرشیان ئەنجامدا  و هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچانەیە کە کوردی لێیە. ئەو دیکتاتۆرە دوژمنی کوردە. دەیەوێت کۆمەڵگای ئێزدی قڕ بکات."

دکتور نیک برونسیش ڕایگەیاند، پێویستە ئەردۆغان دادگاییبکرێت.

ف.ق