له شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا ئاهه‌نگی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ساز كرا. له ئاهه‌نگه‌كه‌دا سه‌رنج خرایه سه‌ر گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی كادیرهپێشهنگهكانی په‌كه‌كه.
بایك: په‌كه‌كه مێژوویه‌كی نوێی ئافراند
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا په‌یامی ڤیدیۆیی جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له ڕێی داتاشۆ پیشاندرا. بایك گوتی، «دامه‌زراندنی په‌كه‌كه بۆ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان جه‌ژنه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه له ڕێبه‌ر ئاپۆ، گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران، له دۆسته‌كانمان، میلیتان و خه‌باتكارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌م. ئێمه قه‌رزباری شه‌هیدانین.»
بایك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مێژووی په‌كه‌كه مێژوویه‌كی تێروته‌سه‌له. گوتی: «به‌ر له په‌كه‌كه و ڕێبه‌ر ئاپۆ كورد كۆیله بوون. بزووتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌م چاره‌نووسه‌ی نه‌هێشت و مێژوویه‌كی نوێی ئافراند. هێزه مێتینگه‌ره‌كان له‌به‌ر ئه‌م هۆیه پیلانگێڕی دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش له دژی ئه‌مه له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و دیموكراتیبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تێده‌كۆشین.»
«پێویسته گه‌له‌كه‌مان له ئه‌ورووپا ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی بگێڕێت»
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند: «هه‌ر وه‌ك چۆن له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵی ١٩٩٩ گه‌له‌كه‌مان له ئه‌ورووپا پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشانیان كرد و به‌ر له هه‌ر كه‌س هه‌ستانه سه‌رپێ و قوربانییان دان، پێویسته ئێستاش له دژی پیلانگێڕیی نوێی ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی پێشه‌نگایه‌تی بگێڕن. له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، له هه‌نده‌ران، به‌تایبه‌تی گه‌له‌كه‌مان له ئه‌ورووپا، گرینگه به هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی له ٧ ساڵییه‌وه تا ٧٠ ساڵی دژی ئه‌م پیلانگێڕییه تێبكۆشن. كه ئه‌م پیلانگێڕییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌م تێكۆشانهوهیه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته گه‌له‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن دژی ئه‌م پیلانگێڕییه بوه‌ستێته‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له ڕێی تێكۆشان له دژی پیلانگێڕی و هێرشه‌كان ده‌وه‌ستینه‌وه، ئه‌نجام به‌ده‌ستدێنین و سه‌رده‌كه‌وین. گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ی تێكۆشانه.»
«له‌م ڕێیه‌دا ڕه‌نج و قوربانییه‌كی زۆر دراوه. زۆر شه‌هید دران. پیلانگێڕی له‌به‌ر ئه‌مه شكستی هێنا. هه‌ر بۆیه گه‌له‌كه‌مان ئه‌مڕۆ له هه‌موو شوێنێك درووشمی [په‌كه‌كه گه‌له، گه‌ل لێره‌یه] ده‌ڵێته‌وه. گه‌له‌كه‌مان ٤٠ ساڵه خاوه‌نداره‌تی له په‌كه‌كه ده‌كات. چونكه په‌كه‌كه مێژوویه‌كی بۆ گه‌لی كورد ئافراند. هه‌ر كه‌سێك بووه به‌شێك، بووه پارچه‌یه‌كی ئه‌م تێكۆشانه. له‌به‌رئه‌وه هێرشی دژ به ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه هێرشه له دژی گه‌لی كورد. هه‌ر شتێك به ناوی كورد و كوردستانه‌وه هه‌بێت، ده‌یانه‌وێت له‌ناوی ببه‌ن. گه‌له‌كه‌مان ئه‌مه قبووڵ ناكات.»
«پێویسته پیرۆزباییه‌كان به‌هه‌یبه‌ت بن»
بایك هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه په‌كه‌كه یاریی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تێكداوه. گوتی: «هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێت درێژه به پیلانگێڕی بده‌ن. پێویسته گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای تێكۆشانی دژ به پیلانگێڕی ئه‌م ساڵ پیرۆزباییه‌كانی ساز بكات. ئه‌مساڵ ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ساڵی ئازادیی كوردستانه. گرینگه پیرۆزباییه‌كان به‌م هه‌یبه‌ته‌وه ساز بكرێن و وه‌ڵامی پیلانگێڕه‌كان بده‌نه‌وه.»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان ماوه‌ی ٤٠ ساڵه به پشتبه‌ستن به هێزی خۆیان تێكۆشاون. له ئێستا به‌دواوه‌ش به هێزی خۆیان و گه‌ل پیلانگێڕی و هێرشه‌كان تێدهكشێنن.
گوزه‌ل: ناتوانن ڕێگری له سه‌ركه‌وتنی ئێمه بكه‌ن
له میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا سیاسه‌تمه‌داری كورد ئیدریس گوزه‌ل وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی په‌كه‌كه كرد كه شكست ناهێنێت. گوتی: «په‌كه‌كه ٤٠ ساڵه به‌رخۆدان ده‌كات. ئه‌مه‌ی به تێكۆشانی خۆی سه‌لماندووه. ئێستا له زیندانه‌كان، له چیا و ده‌شته‌كان تێكۆشانی ئازادی هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئه‌مه‌ریكا به‌دوای سیاسه‌تێكی وه‌هایه دژی كادیره پێشه‌نگه‌كان. به‌ڵام پێویسته له‌مه تێبگه‌ن؛ هه‌رگیز سه‌رناكه‌ون. ئێمه سه‌رده‌كه‌وین. كه‌س ناتوانێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م ئه‌م سه‌ركه‌وتنه.»
نوێنه‌رانی پارتی ماركسیست لینینیستی ئه‌ڵمانیا (MLPD) به‌شدارییان كرد ئاهه‌نگه‌كه و په‌یامی پشتگیری‌یان دا. هونه‌رمه‌ند سه‌یدخان، خه‌مگین بیرهات، وه‌لات، مه‌ده‌نی و ئاخین-یش به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش كرد.
s.m