فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئێواره‌ی ١٣ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٢ی سه‌رماوه‌ز بۆردومانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی-یان كرد له قه‌زای مه‌خموور و له ئه‌نجامدا ٤ ژنی سیڤیل شه‌هید بوون.
هه‌ر دوای بۆردومانه‌كه خوولووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند: «له چێوه‌ی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانی توركیادا، ٣٠ ئامانجمان له قه‌ره‌چۆخ و شه‌نگال بۆردومان كردووه و له هێرشه‌كه‌دا ٢٠ فڕۆكه به‌شدارییان كردووه. هێرشه‌كه‌مان به گوێره‌ی ماده‌ی ٥١ی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام داوه.»
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له هێرشه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال. دوای هێرشه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند، «بۆردومانی مه‌خموور و شه‌نگالمان كرد كه هه‌میشه ده‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر سنووره‌كانمان. ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام ده‌بن.»
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی باڵای توركیا هێرشه‌كه‌یان پشتڕاست كرده‌وه، كه‌چی قائیمقامی مه‌خموور كه سه‌ر به پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه)یه له لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی په‌رده‌پۆش كردنی بكه‌ری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دا. ڕزگار مه‌خمووری ڕایگه‌یاند: «دیار نییه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌خموور له لایه‌ن كێ كراوه. ئێمه ناتوانین بڵێین ئه‌م هێرشه له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه كراوه.»
ئه‌و لێدوانه‌ی قائیمقامی مه‌خموور ناڕه‌زایه‌تیی هاوڵاتیانی باشووری كوردستان و به‌تایبه‌ت مه‌خمووری لێكهوتهوه. هاوڵاتییان ده‌ڵێن قائیمقامه‌كه‌ی په‌ده‌كه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌دات و به‌م لێدوانه‌ی به‌رگری له ڕژێمی تورك ده‌دات.
s.m