توركە نه‌ژادپەرستەكان هێرش دەكەنە سەر گەشتیارانی باشووری كوردستان
كۆمەڵێك گەشتیاری باشووری كوردستان كە بۆ گەشتكردن چوونەتە توركیا لە شاری ترابزۆن ڕووبه‌ڕووی هێرش و سوكایه‌تیی توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كان بوونه‌ته‌وه.
كۆمەڵێك گەشتیاری باشووری كوردستان كە بۆ گەشتكردن چوونەتە توركیا لە شاری ترابزۆن ڕووبه‌ڕووی هێرش و سوكایه‌تیی توركه نه‌ژادپه‌رسته‌كان بوونه‌ته‌وه.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئارتی گه‌رچه‌ك (Arti Gerçek) كه دیمەنێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، لە شاری ترابزۆنی توركیا توركە نه‌ژادپەرستەكان هێرشیان كردووەتە سەر یەكێك له‌و گەشتیارانەی باشووری كوردستان لەكاتێكدا ویستوویەتی بە ئاڵای هه‌رێمی كوردستانەوە وێنە بگرێت.
به‌گوێره‌ی دیمه‌نه‌كه، لە كاتی سەردانی ئەو گەشتیارانەی باشووری كوردستان بۆ شاری ترابزۆن، یەكێك لە گەشتیارەكان دەیەوێت بە ئاڵای هه‌رێمی كوردستانەوە وێنە بگرێت، لەو كاتەدا لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە توركە نهژادپەرستەكانەوە هێرشی دەكرێتە سەر. هه‌رچه‌نده لە شوێنی ڕووداوه‌كه جەندهرمەی تورك هه‌یه، بەڵام وەك لەدیمەنەكاندا دەردەكەوێت ئەو گەشتیارە بۆ ماوەیەكی زۆر هێرشی دەكرێتە سەر و هاوار دەكات كەس ناچێت بە دەنگییەوە. دوای ماوەیەكی درەنگ جەندهرمەكان دەچن بە دەنگییەوە.
ئەو كەسەی دیمەنی هێرشكردنەكەشی تۆمار كردووە سوكایەتی بە گه‌لی كورد دەكات و دەڵێت، «ئێوە كێن؟ ئێوە بێ مێژوون.»
s.m