توڕەیى زەیتون: لە جەرابلوس ئەندامێکى میت سزا درا

ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون رایگەیاند، سیخوڕێکى دەزگاى هەواڵگریى تورکیا (میت) بە ناوی موهەنەد زیر لە تەل رەفعەت سزا درا.

ژووری چالاکییەکانى توڕەیی زەیتون لەبارەى سزادانى ئەندامێکى میت لە جەرابلوس راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى ژووری چالاکییەکانى توڕەیى زەیتون دا هاتووە، سیخوڕێکى چەتەى میتی تورکیا بە ناوی موهەنەد زیر، کە لە شاری تەل رەفعەت سیخوڕیى کردووە، کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چەتە سیخوڕەى میت لە رۆژی ١٥ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ لە هەرێمى جەرابلوس لەلایەن شەڕڤانەکانیان دەستگیرکراوە و دواتر سزاى تاوانەکانى داوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چەتە سیخوڕە کوژراوە لەبەر ئەوە لەلایەن میتەوە راهێنانى پێکرابوو، هەوڵی دابوو سیخوڕیى دوو لایەنە بکات.

لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى ژووری توڕەیى زەیتوندا هۆشداری بە هەموو سیخوڕەکان دراوە و راگەیاندراوە، ئەوەى کاری سیخوڕی بکات بەبێ سزادان دەرباز نابێت.

ر.م