تەڤگەری ئازادی لەساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان هۆشداری دەدات لە هەوڵی گۆرینی دیموگرافیای کەرکوک

‏لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان تەڤگەری ئازادی هۆشداری دەدات لە گۆرینی دیموگرافیای گوندە کوردنشینەکانی باشوری کەرکوک و بە هەوڵی تێکدانی پێکەوەژیانی شارەکە ناویدەبات.

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی داعش بۆسەر گوندە کوردییەکانی باشوری کەرکوک و دروستبوونی گرژی لە نێوان عەرەبی هاوردە و گوندنشینە کوردەکاندا و لەباشوری کوردستان هۆشداری دەدات لە هەوڵی تێکدانی پێکەوەژیان لەشاری کەرکوک و ئەو هەوڵانە بە گۆرینی دیموگرافیای کەرکوک ناودەبات.

دوێنێ یەکشەممە 2ی ئاب، لە گوندی حەفتەغاری سەر بە پارێزگای کەرکوک، شەڕ لە نێوان گوندنشینە کوردەکانی حەفتەغار و ژمارەک عەرەبی هاوردەدا دروستبوو، عەرەبە هاوردەکان هەوڵیانداوە لە گوندەکەدا نیشتەجێبن و دەستبەسەر زەوی و زاری گوندەکەدا بگرن.

دوای ئەوەی ژمارەیەک خێزانی عەرەب کە نزیکەی 15 خێزان دەبوون هاتوونەتە گوندەکە و بەنیاز بوون نیشتەجێبن و دەستبەسەر زەوی و زاری گوندی حەفتەغاردا بگرن، شەڕ لەنێوان خێزانە کوردەکانی گوندەکە و ئەو عەرەبە هاوردانەدا دروستبووە، جێگای باسە جگە لە حەفتەغار چەند گوندێکی سنووری داقوق و خورماتوو، عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیرکردن و نیشتەجێبوونیان داوە.

ئەو عەرەبە هاوردانە لە کاتی حکومەتی بەعسدا هاوردەکراون بۆ ئەو ناوچانە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2003 عێراق ئازادکرا کوردەکانی ئەو گوندانە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.

لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، سەبارەت بەو گورینی دیموگرافیا و بەعەرەب کردنی کەرکوک و هێرشی عەرەبە هاوردەکان بۆسەر گوندە کوردنشینەکانی باشوری کەرکوک بەتایبەتی ناوچەکانی داقوق و دووزخورماتوو، ئەمرۆ ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەیاننامەیەکی بۆ ڕایگشتی بڵاوکردەوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ": زامی كۆمەڵكوژییەك ساڕێژ نەبووە ئەوەتا خەریكە كۆمەڵ كوژێ تر دەكرێین، هەمووان دەزانن كە لەساڵڕۆژی كۆمەڵكوژی ئیزدیداین گەلی كورد لەوڕۆژە شومەدا دووجارێ كومەڵ كوژی بوو بەهەزارانڕۆڵەی ئەم گەلە بەبەرچاوی جیهانەوە كۆمەڵ كوژ كرا بەهەزارانیش تاوەكو ئێستاش بێ سەرو شوێنن، شەش ساڵ بەسەر ئەو كارەساتەدا تێپەر دەبێت، لە جەژنی پیرۆزی قورباندا هەمان عقڵیتی كە شەنگالی كۆمەڵ كوژ كرد ئەوەتا جارێكی تر بەبەرچاو جیهان و حكومەتی عیراق و هەریمەوە بەچەكەوە دەچنە سەر گوندەكانی سنووری كەركوك.

‏هەروەها لە دەقی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە: "عەرەبە هاوردەکان لە گوندە کوردنشینەکانی باشوری کەرکوک دەیانەوێ بەزۆر گوندەكان بە کوردەکانپێ چوڵ بكەن كە هەزاران ساڵە باو باپیرانیان لەوێ ژیاوە كوندەكانی سنوری داقوق بەگشتی لەبەردەم هەرەشەی كۆمەڵ كوژیدایە چ بەدەستی داعش چی بەدەستی ئەو گروپ و هێزانەی كەلەویدا دروستكراون بۆ ئامادەكاری بۆ شەری نێوان نەتەوەكان.

ئەگەر بەر لەو فیتنەیە نەگیرێن ئەوە دەبێت هەموو لایەك چاوەرێی كۆمەڵكوژی و بەزۆرڕاگواستن بن. ئەنجامی ئەمە گۆڕینی دیمۆگرافیاو تێكدانی پێكەوە ژیان و برایەتی نێو نەتەوەكانە ئەوەش دەبێتە قوربانی تەنها خەڵكی بیتاوانی ئەو سنوورەیە."

لە کۆتای بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە: " بۆیە ئێمە وەك تەڤگەری ئازادی ئەنجومەنی هەرێمی كەركوك داوا لەتەواوی ئەولایەنانە دەكەن هەست بە بەرپرسیاریت و هەستیاری دۆخەكە بكەن داوا لە حكومەتی عیراقی فیدارل دەكەینكە ئەركی سەرەكی پاراستی ئەو ناوچانەی لەسەرە بەئەركی خوی هەستی و بە شیوازیكی ئاشتیانەوە بەیاسا تەواوی ئەوكێشانە چارە سەربكات، لە كۆتایدا ئەنجومەنی هەریمی كەركوكی تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هەر هەوڵێك دەدەین كە ببیتە هۆكاری تیكدانی ئاشتی و برایەتی و پێكەوە ژیان لەكەركوكدا."

ز.ش