جەیمل بایک: پەکەکە ڕۆحی کوردە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەوەی خستەڕووکە پەکەکە ڕۆحی بەرداوەتە ناوکۆمەڵگەی کوردی، بووتە ڕۆح، مێشک و داهاتووی گەلان و وتی،" ئێوە ناتوانن پەکەکە لەناوبەرن. پەکەکە تەڤگەرنییە، پەکەکە خودی گەلە."

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمیل بایک بووە میوانی بەرنامەی ئولکەدەن ئوزەل-ی مەدیاهابەرتیڤی و وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوان ئەسرا مێکیازی دایەوە. بایک لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا تێکۆشانی ٤٠ساڵەی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە و بڕیارەکەی ئەمریکای لەدژی پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی کوردی تاوتوێ کرد.

جەمیک بایک ئاماژەی بەوسیاسەتانەکرد کە بەئامانجی قڕکردنی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و ئەوەی خستەڕوو، بۆ گەلی کورد لە ئازادی بەنرخترشتێکی ترنییە. هیچ شتێکی تربۆکوردان بێجگە لەئازادی نرخی نییە.

بایک وەبیری هێنایەوە، لە مێژوویی کوردستاندا هەموو ئەوبزوتنەوانەی کەسەریان هەڵداوە یەک لەدوای یەک لەناوچوون، دوای هەرلەناوچونێک کۆمەڵگەی کوردی شکاوئەوهێزانەی کە دەیانویست کورد قڕبکەن جەسارەتی زۆرتریان دەگرت و وتی،" دەبوا ئەوتێڕوانینە بنەبڕبکراێت.پێویست بووئەزموون لە مێژوو وەربگیردرێت و کۆمەڵگەی کورد لەسەر بناغەوە بەڕێکخستن بکراێت وبەشدارئ تێکۆشان بکراێت."

'ئەوەی کە ئۆجالان کردی ئەمەیە'

بایک وتی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئەوە شتەی سەرخست و وتی، " ئەوانەی کە دەیانوت، 'کورد ناتوانێت هەسێتەسەرپێ' کۆمەڵگەیەکیان لەپێش چاوی خۆیان دی کە لەهەر هەلومەرجێکی سەختدا بۆگەییشتن بەئازادی بەرخۆدانی دەکات. ئەودۆخە ئاسایی نەبوو. کۆمەڵگەیەک ئازادی کوردان لە پێش ئەوان هەستایەسەرپێ. کۆمەڵگەیەک کە بۆ ئازادی خۆی دەستی بەبەرخۆدان کرد. فەلسەفەی مردنی تێک داوە وقەبووڵی ناکات. لەوفەلسەفەیە فەلسەفەی ژیانی خوڵقاند. لەمردن ژیان دەخولقێنێت. داهاتووی خۆی مسۆگەردەکات. هەم بۆ خۆی وهەمیش بۆ گەلانی بن دەست تێکۆشان دەکات.

'هەتاکوهێرشەکان زۆرتردەبێت، بەرخۆدانیش مەزنتربوو'

دوای ئەوەی کە ئەم ڕاستییانەیان دی،هێرشەکانی خۆیان زۆرترکرد.پێیان وابوو کە بەهێرش کردن دەتوانن پێش بەم تێکۆشانە بگرن، بۆیە دەستیان بەهێرش کرد و گەلی کوردیش بە مەزنترکردنی بەرخۆدانی وەڵامی دایەوە. هێرشی ئەوان سەرکەوتوو نەبوو وگەلی کورد سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا و ئیستاکە بوونەتە گەلێکی ناوازە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

'گەلەکۆمە لەیەک داواکرا'

بایک ئاشکرای کرد، پێیان وابوو بەڕێگەی ئەوگەلەکۆمەوە سەردەکەون، خۆیان دەخڵەتێنن و بایک وتی، ئۆجالان، پەکەکە وگەلی کورد گەلەکۆمەکەیان پێچەوانەکردەوە ولەم بوارەشدا سەرکەوتنیان تۆمارکرد.بایک وتی، " گەلەکۆمەکەران بەهێرشێکی نوێ وەڵامیان دایەوە. ویستیان بەگەلەکۆمە وڕووداوکانی ساڵی ٢٠٠٣دەستێوەردان بکەن و بەوڕەنگە دەست بەسەر پەکەکەدا بگرن. دوای ئەوەی کە ئەوەیان بۆنەچووە سەر، ویستیان پارچەمان بکەن، تووڕەمان بکەن وبێکاریگەرمان بکەن و تەسلیم ببین. لەوەشدا سەرنەکەوتن. تەڤگەری ئازادی ئیستاکە تەنیا لەکوردستان نییە، لەڕۆژهەڵاتی ناوینیشدا پەرەی سەندووە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بۆ بزوتنەوە سوسیالیستییەکان، ژنان وهێزە ئازادیخوازەکان بووتە هیوایەکی گەورە."

'بینییان وبڕیاری نوییان دا'

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند کە ئەکتەرەکانی ئەوگەلەکۆمەیە ئەوشتانەیان دی وبڕیارێکی نوێیان گرت. بایک ئاماژەی بە بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی ٣ کادیرە پیشەنگەکەی پەکەکە کرد و وتی، " هەوڵی ئەوەدەدەن کە پیش لەپێشکەوتنەکانی ئەڤگەری ئازادی کوردستان بگرن. چۆن بەگەلەکۆمەی نێودەوڵەتی وهەولدانی ساڵی ٢٠٠٣ هیچ ئەنجامێکیان دەست نەخست، ئەمجارەش سەرکەوتوو نابن. گەلی کورد لەوشتەباش تێدەگات. گەلێک کە هۆگری ئازادی بێت، بێجگە لە ژیانێکی ئازاد شتێکی ترقەبووڵ ناکات. دەبێت هەمووکەس لەوە تێبگات،"

'پەکەکە ڕۆح ومێشکی کوردانە'

پەکەکە ڕۆحی بەرداوەتە ناوکۆمەڵگەی کوردی، بووتە ڕۆح، مێشک وداهاتووی کۆمەڵگە. هەربۆیە گەل دەلێت'ئێمە پەکەکەین'. یانێ ئێوە ناتوانن پەکەکە لەناوبەرن، ناتوانن تەسلیمی بکەن، ناتوانن تەسفیەی بکەن. پەکەکە ئیتربزوتنەوەیەکی بچوک نییە، پەکەکە گەلە. گەل خۆی دەڵێت ئێمە خاوەنداریەتی لە ڕێبەری خۆمان، لە پارتەکەی خۆمان و لە بەهاکانی خۆمان دەکەین.

'گەورەیی پەکەکە وئۆجالان'

هەرکەسێک کەخۆی وەک دۆستی کورد نیشان دەدات، ئەوهێزانەی کە دوژمنایەتی پەکەکە دەکەن وبەنیازن گەلەکۆمەبکەن، لەسەرپەکەکە وسەرۆک ئاپۆ سیاسەت دەکەن. ئەگەر سیاسەت ناکەن، ئەوا برسی بمێنن. ناتوانن هیچ بکەن. سیاسەتی ئەوان بەتەواوی لەسەر پەکەکە و ڕێبەرئاپۆیە و بەوڕەنگە لەسەرپێ ماون. خۆیان ئاوەها بەخیودەکەن.ئەوەش نیشانی دەدات کە پەکەکە وڕێبەرئاپۆ چەندە مەزنن. بۆگەلانی بن دەست و بۆهۆگرانی ئازادی هێزێکی گەورەیە کە تێک ناچێت. ئەگەر ڕێبەرئاپۆ وپەکەکە نەبوایە، ئەگەرڕۆحی ئازادی کوردان نەخۆڵقێندرابایە، ئەگەرکۆمەڵگە ومرۆڤی ئازاد دروست نەبوبایە و لەناو گەلانی تر بڵاونەدەبویەوە، ئەگەرکاریگەری لەسەرئەوانی دانەنابایە ، لەدژی ڕێبەرئاپۆ و پەکەکە ئاوەها هێرشیان نەدەکرد. هەرمرۆڤێکی کورد ، هەرڕۆشنبیرێکی کورد وهەرتاکێک کە لەهەر قوشبنێکی جیهاندا بۆئازادی تێکۆشان دەکات، ئەو ڕاستییە دەبینێت"

ک-ش