ماوەى دووساڵە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانی ئەدرنەی تورکیا ڕاگیراوە، پارێزەرەکانی دۆسییەکەی دەمیرتاشیان بردبووە داداگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و لە سەر چوار خاڵ دۆزیان کردبووەوە، ١- مافی ئازادی ٢- مافی ئاسایش ٣- لە ماوەیەکی گونجاو داگایی بکرێت و ئازاد بکرێت ٤- مافی بەشداری ئازادی لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەبێت.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاش بە پێ مادەی ١٨ی یاسای ئەوروپا دوای پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی دەمیرتاش بریاری داوە هەرچی زۆتر ئازاد بکرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا, تورکیا سزادراوە بە پێدانی ١٠ هەزار یورو وەک قەرەبوو بە سەلاحدین دەمیرتاش و ١٥ هەزار یوروش بۆ مەسرەفەکانی دادوەری بۆ دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.
ک-ش