کوردستانییانی ئهڵمانیا لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی شەنگال و شههیدكردنی زهكی شهنگالی، لە بەرلینی پایتهخت خۆپیشاندانێکیان ساز كرد. داواکاریی گشتیی بهرلین بە بیانووی ئەوەی لە خۆپیشاندانەکەدا درووشمی «بژی سەرۆک ئاپۆ» گوتراوهتهوه و ئاڵاکانی یەپەگە بەرز كراونهتهوه، دۆسیەی لێكۆڵینهوهی كردهوه.
سهرهڕای ئهوهی داواکاری گشتی ئاماژهی بۆ ئهوه كردبوو كه کوردستانیان درووشمە قەدەغەکراوهكانی وەک «بژی سەرۆک ئاپۆ»یان گوتووهتهوه، دادگه گوتنهوهی ئهو درووشمەی خسته چێوهی «ئازادی ڕادەربڕین» و بڕیاری بێ تاوانی دهركرد.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە) و ئەندامی كۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی زەکی شەنگالی، لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید بوو. دوای هێرشهكه، لە چەندین شاری ئهورووپا رێپێوان و کۆبوونەوەی جەماوەری بەڕێوەچوون. داواکاری گشتیی بەرلین بە بیانووی ئەوەی کوردستانییان درووشمە قەدەغەکراوەکانی وەکو «بژی سەرۆک ئاپۆ»یان گوتووهتهوه و ئاڵاکانی یەپەگەیان بەرز کردوەتەوە، دوو کەسی بۆ ماوەیەکی کورت دەستگیرکردبوو و دهستی به لێكۆڵینهوه كردبوو.
s.m