دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێتی باکووری کوردستان

ئاماری قوربانینا بوومەلەرزەکەی خارپێتی باکووری کوردستان بەرزبووە و تا ئێستا تەرمی ٣١ کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون.

دەزگای ئافادی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند،  تا ئێستا تەرمی ٣١ کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. هەروەها وتی، "بە هۆی بوومەلەرزەکەوە هەزار و ٥٥٦ کەس برینداربوون."

بە پێی ئامارەکان ٧٢ باڵەخانە ڕووخاون و زیان بەر ٦٢٤ باڵەخانەی تریش کەوتووە.

لە ٢٤ی کانونی دووەمدا لە شارەکانی خارپێت و مەلەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٦،٨ ڕوویدا و ژمارەیەک شاری تری باکووری کوردستانی هەژاند. دواتر لە ٢٥ی مانگ بوومەلەرزەیەکی تر بە پلەی ٥.١ خارپێتی هەژاند، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.

ف.ق