دوو فڕۆکەی سوپای داگیرکەری تورک لە دێرەلوک کەوتنە خوارەوە

دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری زاخۆ کەوتوونەتە خوارەوە، هەروەها دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومان و داگیرکارییەکانی لە باشوری کوردستان.

ئاژانسی ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، بە پێی زانیاریەکان کە لە هەرێمەکە بە دەستی گەیشتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە سنووری شارەدێی دێرەلۆک'یان بۆردوومان کردەوە و زیانێکی زۆریان بە ڕەزوباخی هاوڵاتیان و سروشتی ناوچەکە گەیاند، بەپێی زانیارییە هەرێمییەکان هەردوێنێ دوو فڕۆکەی دەوڵەتی تورک لە شارەدێی دێرەلوک کەوتوونەتە خوارەوە.

ف.ق