دووەمین کۆنفرانسی تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی سلێمانی دەستیپێکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتژمێر ٨ی بەیانیەوە لە شاری سلێمانی بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کادر وئەندامانی تەڤگەری ئازادی کومەڵگەی کوردستان ،دووهەمین کۆنفراسی هەرێمی سلێمانی دەستی پێکرد.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر وتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی پێشکەشکرا، محەمەد عەبدولا وتی: تەڤگەری ئازادیی ڕووبەڕووی هێرشی هێزە دەسەڵاتدارەکان بووەتەوە، بەڵام چۆن دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی وەڵام بوو بۆ ئەو ئاستەنگییانەی کە لە کۆنگرەی دامەزراندنی کرا، ئەم کۆنفرانسەش وەڵامە بۆ ئەو ڕێگرییانەی کە ئێستا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە.

دەربارەی ئامانج و بەرنامەی کارەکانی کۆنفراسەکە رەحمان رەسوڵ ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسی-هەرێمی سلێمانی، بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند"کۆنفرانسەکەمان وەڵامێکە بۆئەو دەسەڵاتەی کە بەنیازە بەداخستنی بارەگاکانمان خەباتی ئێمە ئاستەنگ بکات.

هەروەها بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش، وێڕای خوێندنەوی ڕەشنووسی پەیڕەوی ناۆخۆ و گفتوگۆکردن لەسەری، هەڵبژاردن بۆ هاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجام بدرێت.

ک-ش