دوێنێ لە شەنگال بوو، ئەمڕۆ لە برادۆستە

جزیر گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد "یەژەئا-ستار" هێرشەکانی تورکیای لەسەر برادۆست وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند "ئێمە هێزەکانی پاراستنی گەلین، لە هەموو شوێنێکی کوردستان گەل و خاک دەپارێزین".

جزیر گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد "یەژەئا-ستار" هێرشەکانی تورکیای لەسەر برادۆست وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند "ئێمە هێزەکانی پاراستنی گەلین، لە هەموو شوێنێکی کوردستان گەل و خاک دەپارێزین".

جزیر ئەڤیندار گەریلای یەکینەکانی ژنانی ئازاد "یەژەئا-ستار" پاش بڕیاری هەپەگە لە ١ی نیسانی ٢٠١٨، لەگەڵ دەستەیەک لە گەریلاکانى هەپەگە لە شەنگالەوە بەرەو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەرێکەوت. ئیستا ئەڤین لە ناوچەی برادۆست لە دژی  هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا تیدەکۆشێت.

جزیر ئەڤیندار دەربارەی رۆیشتنی بۆ شەنگال، کە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر پیشنیازی خۆی رۆیشتە شەنگال رایگەیاند "ساڵی ٢٠١٤ هێرش کرایە سەر شەنگال و رێبەر ئاپۆش داوای کردبوو ئێمە شەنگال بپارێزین. ئەو داوایەی رێبەر بۆ من مانای گەورەی هەبوو، چونکە کاتێک سەرۆکایەتی ئاگاداری شەنگال بێت و قسەی لەسەر بکات، خەونی ئەوە بێت کە شەنگال ئازاد ببێت، ئیتر منیش بەو هەستەوە رۆیشتمە شەنگال کە خەونی سەرۆکایەتی بەدیبهێنم و کۆمەڵگەی ئێزدیمان بپارێزم. کاتێک گەیشتمە شەنگال شەڕ بەرفراوانتر بوو، بەرخۆدانێكی مەزن هەبوو، مرۆڤ لەیەک کاتدا چەندین هەستی جۆراوجۆری بۆ دروست دەبوو. بەهۆی هێرشی کۆمەڵکوژیەوە لەسەریان، گەل بە گومانەوە لە هەر هێزێک نزیک دەبوویەوە. بێگومان من مانام دەدا بەو رەوشە، چونکە گەلی ئێمەی ئیزدیی هەمیشە رووبەرووی هێرشی پاکتاوکارانە بوونەتەوە. ئەوانەی کە بەناوی پاراستنی ئەوانەوە لێیان نزیکبوونەتەوە خۆی هەوڵی داوە ئیزدییان پاکتاو بکات، بۆیە لەوێ خەباتی زۆر گەورەمان کرد و هەستم دەکرد کە سەرۆکایەتی و گەل بەیەکتر دەناسێنین. هەرچەندە ماوەکەی کەم بوو، بەڵام گەلەکەمم لە نزیکەوە ناسی و هەروەها خۆشمان بە گەلەکەمان ناساند.

گەریلای یەژەئاستار ئەڤین جزیر باسی لە هەستی خۆی کرد لەبارەی ئەو کاتەى شەنگالی بەجیهێشتووە و رایگەیاند "بڕیاری کشانەوەم لە شەنگالەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن رێکخستنەوە بۆ من زۆر قورس بوو، چونکە ئێمە لە شەنگال تێکۆشانێکی گەورەمان کردبوو. شەهیدمان دابوو، دیلمان هەبوو، ئیدی من گەلی ئیزدییم لە نزیکەوە و بەباشی ناسی بوو، بۆیە  لەلایەکى دوورکەوتنەوە لە شەنگال هەستێکى قورس بوو، بەڵام لەلایەکى تریشەوە بە بینینی چیای ئازادەکانی دڵخۆش دەبێت.  لەلایەکی تریشەوە هەستى ئەوەى کە گەل چۆن خۆیان دەخستە بەر ئۆتۆمبێلەکەمانمان لە کاتى گەڕانەوەمان لە شەنگال، هەستێکن کە بە وشتە دەرنابڕدرێن. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانەش بێ خەم بووم، چونکە هێزەکانی شەنگال دامەزرێنرابوون. هەم لەلایەنی سیاسیی و هەم لەلایەنی سەربازییەوە. ئیدی شەنگالییەکان دەیانتوانی خۆیان، خۆیان بەرێوە ببەن".

"وەک شەنگال، برادۆستیش دەپارێزین"

گەریلای یەژەئا-ستار ئەڤین جزیر دەستنیشانی کرد، ئەو ئەرکەی هەوڵی دەدا لە شەنگال پێکی بێنێت، لە ئێستادا لە برادۆست درێژەی پێ دەدات و رایگەیاند "ناوی ئیمە هێزی پاراستنی گەلی کوردستانە. ئێمە تەنها بۆ یەک بەشی کوردستان شەڕ ناکەین. لە هەموو قوژبنێكی وڵات، گەل و خاکی کوردستان دەپارێزین. هاتنیشم لە شەنگالەوە بۆ برادۆست مایەی خۆشحاڵیمە، چونکە ئەو ئەرکەی لە شەنگال دەمویست بەجێی بهێنم، لێرە بەردەوامیی پێ دەدەم. دەمویست لەو شوێنە شەڕ بکەم کە هەڤاڵ بێریتان  تێیدا تێکۆشانی کردووە. لە برادۆست هێرشی داگیرکاریی و خیانەت هەبوو، گەلی برادۆستیش هیچ کاتێک باوەڕی بە نۆکەر و داگیرکاریی نەکردووە. گەل پشتی بە پەکەکە بەستووە و هیوای خۆیان بە پەکەکەوە گرێداوە. گەلیش شایانی هەر جۆرە هەوڵێکە کە لە هەر جۆرە هێرش و داگیرکارییەک بپارێزرێت".

گەریلا ئەڤین جزیر ئاماژەی بەوەشکرد، کە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی برادۆست تەواوی بنەماکانی شەڕیان پێشێلکردووە و بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر تەواوی هەرێمەکە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، جزیر رایگەیاند "ئێمە گەلەکەمان دەپارێزین. هێرشەکان تێکدەشکێنین و ئەو خاکەش رزگار دەکەین کە گەلەکەمانی لەسەر دەژی. ئەو خاکە خاکی کوردستانە، بۆیە پاراستنی ئەو گەلەی کە لەسەری دەژی زۆر گرنگە. ئێمە باوەرمان بە سەرکەوتنی خۆمان هەیە و دژ بە دوژمن و دژ بە هێرشی پاکتاوکارانە، گەلەکەمان دەپارێزین. بۆ بەرگرتن بە قڕکردنی گەل و ئاستەنگکردنی داگیرکاریی لەسەر خاکی کوردستان بەرخۆدان دەکەین. سەرکەوتن هەر بۆ ئیمەیە".

ر.م