دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆش؛ ماهیر ئاندۆک

ئیبراهیم چەلیک یەکێک لە گەنجە خۆڕاگرەکانی ئامەدە، کە هەر لە منداڵییەوە، بە بەردەکانی ناو دەستی لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی تورک دەوەستایەوە. چەلیک لە گەنجیدا راستیی کوردستانی ناسی و لە ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو.

لە بەهاردا جوانی باڵدەکێشت بەسەر هەموو شتێکدا. مرۆڤەکانی چیاش وەک سروشت دەپشکوێن و گوڵ دەدەن. لە ناو گەریلاکاندا و کاتێک بە چیادا تێدەپەڕیت بێ مانایی سنوورەکان دەردەکەون. ماهیر ئاندۆک لە دژی پۆلێنبەندیکردن و ریزبەندیکردنی مرۆڤەکان، سروشت و کۆمەڵگە لەلایەن دەوڵەت – نەتەوەوە، توڕەییەکی گەورەی تیادا بوو.

ئیبراهیم چەلیک لە لیجەى ئامەد، کە یەکەم کۆبوونەوەى دامەزراندنی پەکەکەى تیادا بەڕێوەچوو و تاوەکو ئێستا دەستبەرداری وڵاتپارێزیی خۆی نەبووە، لە دایکبوو. لە بنەماڵەیەکى وڵاتپارێزدا گەورە بوو. ئیبراهیم چەلیک یەکێک لە گەنجە خۆڕاگرەکانی ئامەدە، کە هەر لە منداڵیدا بە بەردەکانی ناو دەستی لە دژی توندوتیژیی دەوڵەتی تورک دەوەستایەوە. چەلیک زوو راستیی کوردستانی بۆ روون بوویەوە و ئەرکی دایە بەرخۆی و بە هەستیارییەکی گەورە ئەرکەکانى بە جێهێنا. دوای ماوەیەک بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو.

لەسەر رێگای شەهید نومان ئامەد

چەلیک ساڵی ٢٠١٢ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و بە ناوی ماهیر ئاندۆک-ەوە بانگەشەی تێکۆشانێکی بەهێزی دەکرد. چەلیک لە ناو ریزەکانی گەریلادا بە فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خۆی نوێدەکردەوە، بە فیداکاری، رەنجدان و ئازایەتیی خۆی بووە گەریلایەکی چالاک. لە ساڵی ٢٠١٦دا لە چیاکانی ئامەد، کە زۆر خۆشی دەویستن و شەیدایان بوو، لەسەر رێگاکەى فەرماندەی قارەمانەکانی ئامەد شەهید نومان و شەهید رێبەر بەڵێن و پەیمانی تۆڵەکردنەوەی خۆی نوێ دەکاتەوە.

لە چیاکانی ئامەد شێوازی شەڕی فیدایی بۆ خۆی دەکاتە بنەما و لە ناو ژیانی تێکۆشانی خۆیدا توڕەیی خۆی بەرامبەر بە دوژمن زیاتر و بەهێزتر کرد. گەریلایەکی جوامێر و قارەمان، کە ئەوینداری ئامەد بوو، تاوەکو دوا هەناسەی بە عەشق و خۆشەویستییەکی زۆر گەورەوە تێکۆشا. گەریلا ماهیر ئاندۆک لە ئەیالەتی ئامەد لە کاتی تێکۆشان لە دژی دوژمن بە قارەمانی و شەڕ و بەرەنگاری و بەرخودانی کرد و لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا چووە کاروانی شەهیدانەوە.

ژ.ت