دەوڵەتى تورک هەرێمەکانى پاراستنى مەدیای بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەکانى خواکورک، حەفتانین و گارەى لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا بۆردومانکرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاندووە، لە ٢٥ی ئایاردا فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر ناوچەى شێخ زادەیان لە خواکورک بۆردومانکردووە.

هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ناوچەى گوندی روسێی لە حەفتانین بۆردومانکردووە و لە ٢٩ی ئایاریشدا سنووری گوندی گرێ لە گارە و شاخی شەهید ئاسلان-یان بۆردومانکرد.

هەپەگە رایگەیاند، لەو هێرشە ئاسمانیانەدا ٤ گەریلا شەهید بون و دواتر بە بەرفراوانى زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو چوار شەهیدە بڵاودەکەنەوە.

ژ.ت