دەوڵەتی تورکیا لەکەرکووک دەستی کردووە بەڕاهێنانی گروپە چەتەکان

پیلانە چەپەڵەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەرعێراق وکەرکووک ئاشکرا دەبێت. چەتەکانی سەربە دەولەتی تورکیا لە لایەن تورکیاوە پەروەردە دەکرێن.

لەماوەی ڕابردوودا بالوێزی تورکیا فاتیح یەڵدزچەندجارسەردانی کەرکووکی کردووە. لەهەرسەردانێکی دا بەشێوازێکی ئاشکرا پەیامی داگیرکردنی کەرکووکی داوە. لەسەردانی بازاڕە سووتاوەکەی کەرکووکدا ئەو هەلوێستانەی تورکیا ئاشکراتربوو.

'دەست کراوە بە ڕاهێنانی چەتەکان'

تورکیا بەوە تێرنابێت ودەستێوەردان لە بەڕیوەبەری شاری کەرکووکدا دەکات. ئیستاکەش لە شارۆچکەی داقوق دەستی کردووە بە پەروەردەکردنی چەتەکانی خۆی.خالی سەرسووڕهێنەرئەوەیە کە ئەو کەسانەی کە ڕاهێنان بەچەتەکان دەکەن هەموویان ئەفسەری پایەبەرزی سوپای تورکیان.

'ئەفسەرانی تورک ڕاهێنان بەچەتەکان دەکەن'

سەرچاوەیەک لە تورکمانەکانی قەزای داقوق کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکریت بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی  ڕاگەیاند ،تورکیا گروپێکی نوێی تورکمانی چەکدارکردوە و خوڵیکی نوێی لە ناو یانەی وەرزشی داقوق بۆیان کردووەتەوە، سەرجەم  چەکدارەکان تورکمانان لە لایەن ئەفسەرانی سوپای تورکیاوە ڕاهێنانی سەربازی و سیاسی دەکرێن.

'ئەندامی پەدەکە(پارتی) ئەوجێگەیە بۆ ڕاهێنانی چەتەکان ئامادەکردووە.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە وتێشی بەرێوبەری ئەو یانەیە کادریكی پارتی دێمواکراتی کوردستان-پەدەکە بەناوی جاسم محمد ڕۆبیتانە کە ڕیگای بە ئەفسەرتورکەکان داوە لە ناو ئەویانەیە ڕاهێنای سەربازی بە گروپە چەکدارکان بکەن. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ڕاهێنانەکە ماوەی مانگێک و ٣ رۆژ بەردوام دەبێت، تێدا ڕاهێنانی سەربازی وسیاسی دەکرێن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە چەکدارە تورکمانەکان لە ڕاهێنانەکەدا پیان وتراوە دەروستکردنی ئەو هێزە بە ئامانجی داگیرکردنی کەرکووکە، لە دەوای تەواوکردنی پەردوەردەی سەربازی لە شوێنێکی نزیک لە قەزای قوق بەجی دەکرێن، ئەو بنکەیەی کە لێی بەجی دەکرێن ئاڵای بەری تورکمانی لەسەرهەڵدراوە.

دەربارەی مەرجی وەرگرتنی چەکداران لەو گورپە سەرچاوە تورکمانەکە وتێشی: دەبێت کەسەکە تورکمان بێت ئەندامی بەرەی تورکمانی بێت، وەکو سەرەتا (٥٣٧) هەزار دێناری عێراقی مووچە وەردەگرن، تەواوی ئەو برە پارەیە و پیداویستی سەربازیەکنایان لەلاین تورکیاوە دابێن دەکرێت.

لەماوەی ڕابردوو تورکیای چەندین گروپی چەکداری لە ناوخاکی تورکیا پەروردە کردوو ڕەوانەی کەرکووکی کردووەتەوە کە ژمارەیان ٦ هەزارا کەس مەزەندە دەکرێت، بەڵام لەدوای سەردانەکانی باڵویزی تورکیا بۆ کەرکووک ڕاهێنانی ئەو گرووپە چەکدارانە  لە کەرکووکی دەستی پێکردووە.

'حکومەتی عێراقی وهەرێمی کوردستان بێدەنگن'

سەرەڕای ئەوەی دەستێوەردانانەی دەوڵەتی تورکیا لە عیراق بە تایبەتیش لە کەرکووک ، تاکو ئیستا نە حکومەتی عێراق نە هەرێمی کوردستان هێچ هەڵویستێکیان لەمەرئەوە دەستێوەردانانەی تورکیا نەبووە.

ک-ش