زانکۆی سلێمانی بە وێنەکانی ئۆجالان خەمڵێنرا

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وێنەی ئۆجالانیان لە هەموو بەشەکانی زانکۆی سلێمانی هەڵواسی.

خوێندکارانی زانکۆی شاری سلێمانی باشووری کوردستان، لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وێنەکانی ئۆجالانیان لە زانکۆکەیان هەڵواسی.

خوێندکاران ڕایانگەیاند، گۆشەگیری سەر ئۆجالان قبوڵناکرێت و تا کۆتاییهاتن بە گۆشگیری چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.

لەسەر وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد 'نا بۆ گۆشگیری، بمرێت بێدەنگی' نووسران.

ف.ق