سوپای لیبیا: ١٩ زرێپۆشی تورکیا تێکشکێنران

سوپای لیبیا ئاشکرای کرد ١٩ زرێپۆشی دەوڵەتی تورک کە لە ڕێگەی کەشتییەوە بۆ هاوکاریی چەتەکانی ڕەوانەی بەندەری مسراتەی کردبوو، بە فڕۆکە تێکیان شکاندووە.

ئەمڕۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی لیبیا لە ڕاگەیێنراوێکدا تێکشکاندنی ١٩ زرێپۆشی دەوڵەتی تورک کە بۆ هاوکاری چەتەکانی ڕەوانەی لیبیای کردبوو، ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای خستنە ژێر کۆنترۆڵی ١٩ زرێپۆش کە بۆ هاوکاری گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بە کەشتیی لە تورکیاوە ڕەوانەی بەندەری مسراتە کرابوون، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکە کرانەتە ئامانج و تێکشکێندران.

ز.ش