سیخوڕێکی بە ئەزموونی میتی تورکیا لە باب کوژرا

ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتون ڕایگەیاند کە سیخورێکی بە ئەزموون-یان کە بۆ دەزگەی هەواڵگری تورکیا کاری دەکرد سزادا. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەو سیخوڕە لە عەفرین لە هێرش لەدژی هاووڵاتیان دەستی هەبووە.

 

ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتون لەڕاگەیەندراوێکدا ئەنجامی چالاکییەکی شەڕڤانانی لە باب ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هاوکات لەگەل فراوان بوونی چالاکیی شەڕڤانان، چەتەکان لە عەفرین، عەزاز و هەموو باکوری سوریا هەوڵدەدەن بە سیخورە دوولایەنەکان کاری هەواڵگری بۆ دەوڵەتی تورک بکەن، ئێمە وەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتون چەندین جارخاینەکانمان هۆشیارکردووەتەو کە دەستبەرداری سیخوڕی بن ، ئەو چەتانە بە پیلانی قێزەون هەوڵدەدەن شەڕڤانان بخەڵەتێنن.

لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: یەکێک لەو چەتانە 'ئەحمەد زەکەریا محەمەد' بوو کە وەک سیخوڕێکی دوولایەنە بۆ دەزگای هەوڵگریی دەوڵەتی تورک کاری دەکرد ودووبەرەکی دەخستە ناو هاووڵاتیانی مەدەنی عەفرینەوە، ئەو چەتەیە لەدژی هاووڵاتیانی عەفرین پێشێلکاریی ئەنجام دەدا.

شەڕڤانانمان ئەو چەتەیەیان لە باب خستە ژێر چاودێرییەوە و دەستگیریان کرد، پاش ئەوەی ناوبراو دانی بە تاوانەکانیدا نا شەڕڤانان سزایان دا و کوشتیان.

ک-ش