سەربازانى تورکیای داگیرکەر ناوێرن سەر لە کون دەربێنن

سەربازانی تورکیای داگیرکەر لە دەڤەری برادۆست ناوێرن سەر لە کون دەربێنن و هەموو ٢ رۆژ جارێک لە رێگەى ئاسمانەوە ئاڵوگۆڕێیان پێدەکرێت. هێزى گەریلاش بە بەردەوامی چالاکییان لە دژ ئەنجام دەدات و تەنها لە مانگى نیساندا ٢٦١ سەربازی تورکیا لە برادۆست کوژراون.

گەریلا هێزی تورکیای داگیرکەرى گەمارۆداوە  

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بەپێى پیلانێکی داگیرکەرانە هێرشەکانى بۆ سەر باشوورى کوردستان و ناوچەى برادۆست دەستپێکرد. سوپاى تورکیاى داگیرکەر بۆ داگیرکردنى هەرێمی برادۆست دەربازی ناوچەکانی ئاوی حەجی بەگ، کانی ڕەش، گەلی ڕەش، گردی سیرۆ، گوندی بەرمەیزە و چەند گوندێکی تر بوون.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا داگیرکەرییەکەیان فراون کرد. سەربازەکانیان لە ڕێى ئاسمانەوە لە ناوچەی عەلی درێژ، چیای لێلیکان و چیاى عبدول کۆڤی لە سیدەکانى پارێزگاى هەولێر دابەزاند.

بەپێى زانیارییەکانى ناوەندى راگەیاندنى هەپەگە، لەبەرامبە ئەو داگیرکەرییەدا هێزکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) تەنها لە مانگی نیسانى ئەمساڵدا لە گەرو، عەلی درێژ و چیای لێلیکان ٧٣ چالاکییان لە دژی ئەو سوپا داگیرکەرە ئەنجامداوە. بەهۆی ئەو چالاکییانەوە ٢٦١ سەربازى تورکیا کوژران و ٤٢ سەربازى تریش برینداربوون.

 بەپێى ئەو زانیارییانە، چالاکییەکانی گەریلا لە دژى سوپاى داگیرکەرى تورکیا بە چەندین شێوە ئەنجام دەدرێن. بەشێک لەو شێوازى چالاکیى گەریلاکان خۆیان لە چالاکیى نیشانە شکێنی، هێرشی چوونە سەر بنکە سەربازییەکان و گەمارۆدانیان، هاوەنبارانکردن و بۆسە دانان بۆیان، هێرشى مووشەکی و دانانى بۆمب لەسەر رێگاکانى هاتوچۆکردنیان لە خۆ دەگرێت. 

 فڕۆکەکانی تورکیا کوێرانە ناوچەکە بۆردومان دەکەن 

لە دوای ئەو چالاکییانە سوپای تورکیا لە ناوخاکی باشوری کوردستان نەیتوانیوە هێچ پێشڕەوییەک بکات و ئەو شوێنانەی کە سەربازانی تورکیا داگیریان کردووە لەلایەن گەریلاوە گەمارۆدراون.

 سەرچاوە هەریێمیەکانی گەریلا دەربارەی دۆخی سەربازانی تورکیا بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) رایانگەیاند: تاکو ئێستا سەربازانی تورکیا لە ڕێی زەمێنییەوە نە هیزیان گۆڕیوە نە پیداویستییان بۆ چووە، بەڵکو لە ڕێی ئاسمانییەوە سەربازەکانی خۆیان ئاڵوگۆڕ پێدەکەن و کوژراو و بڕیندارەکانیان دەگوازنەوە. لە کاتى گواستنەوەى هێزەکانیان و برینداران و کوژراوەکانیاندا، بەردەوامی سێ فڕۆکەی بێفۆۆکەوانی سیخوڕی بە ئاسمانی ئەو ناوچەیدا دەسوڕێنەوە و هاوکات فڕۆکەى جەنگى دەست دەکات بە بۆرومانى سنوورى ئەو شوێنانە و لە ژێر چاودێریى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و فڕۆکەى جەنگیدا سەربازەکانیان و کەلوپەل و پێداویستى و خۆراک لە رێگەى کۆپتەرەوە دەگوێزنەوە، بەڵام بەڵام سەرەڕای بەکارهێنانى ئەو تەکنەلۆژیا سەربازییەش، سەربازانى تورکیا ناتوانن لە ترسی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە لەسەنگەری خۆیان سەر دەربێنن. ئەو ‌هێزانەی لە ناوچەکە جێگیرکراون بەهۆى ترسی زۆریان لەهێزى گەریلا و لاوازییان بۆ مانەوە، هەموو ٢ رۆژێک جارێک لەلایەن دەوڵەتى تورکیاوە ئاڵوگۆڕێیان پێدەکرێت.

سەربازانى تورکیا لە رووی دەروونییەوە تێکچوون

بەپیى زانیاریى سەرچاوە هەریێمیەکانی گەریلا، کاتێک گەریلا ڕووبەڕووی سەربازانی تورکیای داگیرکەر دەبێتەوە چالاکییان لە دژى ئەنجام دەدات، لە رووی دەروونییەوە تێکدەچن و بەشێوەیەیکی کوێرانە لە ڕێى فڕۆکە و کۆپتەرەوە ناوچەکانی گوندی لێلیکان، ناوچەی کەورتی، کوێستانەکانی کێلەشین بۆردومامن دەکەن. ئەو کارەش بۆ ئەوە دەکەن خەڵکی ناوچەکە بترسێنن و لەسەر ماڵ و موڵکی خۆایان دەریان بکەن، بەڵام خەڵکی ناوچەکە سەرەڕای ئەوەی، کە زەرەر و زیانیکی زۆریان پێگەیشتووە ئامادە نین دەستبەرداری ناوچەکانی خۆیان بن.

سوپای داگیرکەری تورکیا لە ماوەى چەند مانگى رابردووەوە هاتووەتە قووڵایی خاکی باشووری کوردستان و دەیەوێت داگیرکەرییەکەى بەرفراوان بکات، بەڵام لەو کاتەوە و هەموو رۆژێک لەلایەن هێزى گەریلاەوە چالاکییان لە دژ ئەنجام دەدرێت و گورزی کەمەرشکێنیان لێدەدەن و بەو هۆیەشەوە لە شوێنى خۆیان چەقیون و لەلایەن گەریلاوە بە تەواوى گەمارۆدراون.

ر.م