فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال لێدوان ده‌دات
بڕیاره سبه‌ینێ فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شه‌نگال لێدوان بدات.
بڕیاره سبه‌ینێ فه‌رمانداره‌تیی یه‌به‌شه ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر شه‌نگال لێدوان بدات.
پاش ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی سنووری شه‌نگالیان كرد، بڕیاره فه‌رمانداره‌تیی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) سبه‌ینێ له‌وباره‌یه‌وه لێدوانێك بدات.
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ئه‌مڕۆ لێدوانه‌كه بدرێت، به‌ڵام به گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ڕاسیمی پیرۆزبایی جه‌ژنی ئێزی له شه‌نگال، لێدوانه‌كه دواخراوه بۆ سبه‌ینێ.
s.m