فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی مه‌تینانیان كرد

هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ڕۆژی ٦ی كانوونی یه‌كه‌م\١٥ی سه‌رماوه‌ز بۆمبارانی گردی زه‌ندوورا-ی هه‌رێمی مه‌تینانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر زانیاری دا. هه‌په‌گه‌ ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٦ی كانوونی یه‌كه‌م\١٥ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ١٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بۆمبارانی گردی زه‌ندوورا-ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی مه‌تینانیان كرد‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.‌ هه‌په‌گه‌ ده‌ستنیشانی كردووه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانێك به‌ هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه‌.

s.m