موراد قه‌ره‌یلان فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) به‌بۆنه‌ی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ له ڕێی جیهانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا قسه‌ی كرد.
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی به شه‌هیدبوونی سمبولی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان زه‌كی شه‌نگالی كرد و گوتی: «بێگومان ئه‌م هێرشه به‌رده‌وامیی فه‌رمانی ٧٣یه كه داعش له ٣ی ئابی ٢٠١٤ له شه‌نگال كردی. هێرشێكی به‌م شێوه‌یه له دژی خه‌ڵكی بێ چه‌ك و سیڤیل، گه‌وره‌ترین تێرۆره.»
خوێنیان له گۆڕێ نامێنێ
قه‌ره‌یلان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «ئێمه ئه‌م هێرشه كه ترسنۆكانه و نامه‌ردانه كراوه، شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. به‌ڵام ته‌نیا شه‌رمه‌زاری ناكه‌ین، به‌ڵكو تۆڵه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه. با كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی و ته‌واوی گه‌لی كورد بزانێت، خوێنی هاوڕێ زه‌كی و هه‌ڤاڵ ئاتاكان له گۆڕێ نامێنێ.»
ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی موراد قه‌ره‌یلان:
«ئێمه له كاتێكی زۆر گرینگ و ستراتیژیدا پێشوازی له سی و پێنجه‌مین ساڵی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌كه‌ین. له‌نێوان ئێمه و مێتینگه‌ریی توركدا ئێستا شه‌ڕێكی ستراتیژی له به‌رزترین ئاستدا ڕووده‌دات. ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا له باكووری كوردستان نییه. شه‌ڕه‌كه له باشوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه ڕێ بۆ زۆر ڕووداو ده‌كاته‌وه. ئێمه له كاتێكی وه‌هاداین. بێگومان له كاتێكی وه‌ها ستراتیژدا شه‌هیدیشمان ده‌بن. له یه‌كه‌مین شه‌هیدی ئێمه حه‌قی قه‌رار هه‌تا فه‌رمانده عه‌گید، له عه‌گید هه‌تا ئه‌ردال (ئه‌نگین سینجه‌ر)، عادل، نوودا، ده‌لاله‌كان، ئاتاكان، ڕۆنی، وه‌ڵات، سه‌ردار، باران و دوایین شه‌هیدمان هه‌ڤاڵ زه‌كی. له كه‌سایه‌تیی ئه‌واندا ئێمه به ڕێزداری یادی هه‌موو شه‌هیدانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ژنی خۆمان له به‌رانبه‌ر یادی ئه‌واندا داده‌نه‌وێنین.»
هه‌موو شه‌هیدبوونێك قۆناغی هه‌ڵمه‌تی نوێیه
«تێكۆشانی ئێمه له هه‌مان كاتدا خاوه‌نداره‌تی كردنه له یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان. تێكۆشانی ئازادیی ئێمه به به‌رخۆدان و فیداكاریی گه‌وره‌ی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان گه‌یشتووه‌ته ئه‌م قۆناغه. له‌مه‌ودواش به هه‌مان ڕێباز سه‌رده‌كه‌وێت. له مێژووی تێكۆشانی ئێمه‌دا هه‌ر شه‌هیدبوونێك بووه‌ته هۆكاری هه‌ڵمه‌تی نوێ. كاتێك هه‌ڤاڵ عه‌گید شه‌هید بوو، دوژمن ده‌یگوت [ده‌سته‌ڕاستی ئاپۆ له‌ناوچوو، شه‌ڕی گه‌ریلا ته‌واو بوو]. به‌ڵام بۆ یادی هه‌ڤاڵ عه‌گید، ئارگه‌كه (ئه‌رته‌شی ڕزگاریی گه‌لی كوردستان) ڕاگه‌یه‌ندرا. شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی ئێمه كه به ناوی ئارگه‌كه به‌ڕێوه‌برا ٣٢ ساڵ به‌رده‌وام بوو و ڕۆژ به ڕۆژ گه‌وره‌تر بوو. له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوڕێیان ئاتاكان، وه‌ڵات و زه‌كی ئێمه ده‌مانه‌وێت سی و پێنجه‌مین ساڵی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ بكه‌ینه ساڵێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان. به‌رخۆدانی خۆمان له دژی داگیركاری و فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په - ئه‌رگه‌نه‌كۆن و قاعیده له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین و تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.»
«پارتییه‌كه‌مان هه‌رگیز به‌هۆی شه‌هیدبوونه‌كان ته‌نگه‌تاو نه‌بووه. هه‌ر شه‌هیدبوونێك ڕێی له به‌رده‌م هێزێكی گه‌وره‌ی تێكۆشان كردووه‌ته‌وه و بڕیارداریی ئێمه‌ی زیاتر كردووه. ده‌بێ ئێمه وانه له‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕییانه وه‌رگرین كه ڕێی بۆ شه‌هیدبوونه‌كان كردووه‌ته‌وه. مانگی ته‌مووز و ده‌ستپێكی مانگی ئاب له گارزان هه‌ڤاڵ وه‌ڵات و ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵه‌كانی، دواتر له فاراشین هاوڕێ سه‌ردار، باران و هه‌ڤاڵه‌كانیان، دوایین جار هاوڕێ ئاتاكان، ڕۆنی و هه‌ڤاڵه‌كانیان شه‌هید بوون. ده‌بێ له‌م شه‌هیدبوونانه ئه‌نجام به‌ده‌ست بخرێت، پێویسته له كاتی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هێڵی درووستی سه‌ربازیی سه‌رده‌مه‌كه زیاتر قووڵ بینه‌وه. گرینگه شه‌هیدبوونی ئه‌م هاوڕێ هێژایانه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی گه‌وره بكه‌ینه به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان. مامه‌ڵه و بڕیاری بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه. تێكۆشانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان ده‌بێته ڕێپێوانی سه‌ركه‌وتنی ئێمه.»
ئامانج له گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌كه‌مانه
«ڕێبه‌ره‌كه‌مان ئێستا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركدا دیله. به‌ڵام ئه‌و كرده‌وانه‌ی له ئیمڕاڵی ده‌كرێن له‌نێو هیچ ئه‌خلاق و قانوونێكدا نییه. دوژمن باش ده‌زانێت كه به زه‌خت و گۆشه‌گیری ناتوانێت ڕێبه‌ر ئاپۆ له ئیراده‌ی مرۆڤی ئازاد بگرێته‌وه. به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌نێو گه‌ریلادا ڕێ بۆ دوودڵی خۆش بكات، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی ببڕێت، وه‌ها بكات كه له‌نێو ئێمه‌دا كێشه و لاوازی بێته ئاراوه. له بنه‌مادا له‌پێناو له‌ناوبردنی شۆڕشه‌كه‌مان، زوڵم و كرده‌وه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی له ئیمڕاڵی ده‌كرێت.»
«با هه‌موو هاوڕێیانی ئێمه بزانن، به‌پێچه‌وانه‌ی دوژمن ئێمه زیاتر خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه ڕێبه‌ری خۆمان. پێویسته هه‌موو كه‌س وه‌ك ڕێبه‌رێك به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ستێت، شه‌ڕ بكه‌ن و وه‌ك میلیتانی سه‌ركه‌وتن خۆڕاگر بن. پێویسته ئێمه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دوژمن بده‌ینه‌وه. سیسته‌می ئیمڕاڵی و ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستا هه‌یه، ده‌كرێت به‌م جۆره تێكبشكێنرێت. سیسته‌می قڕكه‌ر و مێتینگه‌ریش به به‌رخۆدانێكی وه‌ها ده‌توانێت پارچه بكرێت. گرینگه ئێمه ئه‌م ڕاستییه به‌باشی بزانین.»
هێرشی سه‌ر شه‌نگال، هێرشێكی نامه‌ردانه‌یه
«هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ك هه‌په‌گه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له شه‌نگال كشاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی له دوژمنایه‌تیی خۆی له شه‌نگال به‌رنه‌داوه. دوژمن دوێنێ سه‌رله‌ئێواره (١٥ی ئاب) له ئاسمانه‌وه هێرشێكی كرد. هه‌ڤاڵ زه‌كی به‌شداری له یادی كۆمه‌ڵكوژیی گوندی كۆچۆ ده‌كات. كاتێك له مه‌ڕاسیمه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه ئه‌وی تێیدابوو. هه‌ڤاڵ زه‌كی هاوڕێیه‌ك بوو كه له‌نێو تێكۆشانی ئێمه‌دا ڕه‌نجێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، ڕۆڵی گرینگی هه‌بوو. له شه‌نگال هیچ كارێكی سه‌ربازی نه‌ده‌كرد. به‌ڵام له‌وێ خه‌باتی جڤاكی و سیڤیلی ده‌كرد. دوژمن له كاره‌كه‌ی ده‌ترسا، هه‌ر بۆیه ترسنۆكانه و نامه‌ردانه هێرشێكی وه‌های كرده سه‌ر هه‌ڤاڵ زه‌كی.»
«هه‌ڤاڵ زه‌كی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی له شه‌نگال خه‌باتی سیڤیلی ده‌كرد، به‌ڵام به هێرشێكی نامه‌ردانه هه‌ڤاڵی ئێمه‌یان شه‌هید كرد. بێگومان ئه‌م هێرشه به‌رده‌وامیی فه‌رمانی ٧٣یه كه داعش له ٣ی ئابی ٢٠١٤ له شه‌نگال ده‌ستی پێكرد. هێرشێكی به‌م شێوه‌یه له دژی مرۆڤی بێ چه‌ك و سیڤیل، گه‌وره‌ترین تێرۆره.»
«هه‌ڤاڵ زه‌كی شه‌نگالی بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی سمبوله. پێشه‌نگێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدییه. گه‌وره‌ترین ئامانجی ئه‌و یه‌كێتیی گه‌لی شه‌نگال و به‌دیهێنانی خۆسه‌ری شه‌نگال بوو. به شه‌و و ڕۆژ له‌پێناو ئه‌م ئامانجه‌دا كاری كرد. ئه‌م هێرشه به‌ر له هه‌ر شتێك له دژی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی و له دژی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان كراوه.»
تۆڵه‌یه‌كی مێژوویی له مێتینگه‌ریی تورك ده‌كه‌ینه‌وه
«ئێمه ئه‌م هێرشه ترسنۆك و نامه‌ردانه‌یه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. نه‌ك ته‌نیا شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین، به‌ڵكوو تۆڵه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه. با كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی ئێزدی و ته‌واوی گه‌لی كورد بزانێت، خوێنی هه‌ڤاڵ زه‌كی له گۆڕێ نامێنێته‌وه. خوێنی هاوڕێ زه‌كی و خوێنی هه‌ڤاڵ ئاتاكان له گۆڕێ نامێننه‌وه. له ڕۆژه‌ڤی ئێمه‌دا تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه. تۆڵه له‌م دوژمنه ترسنۆك و نامه‌رده ده‌كرێته‌وه. با هه‌موو كه‌س ئه‌م ڕاستییه بزانێت.»
«به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، گه‌لی كوردستان و هه‌موو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. با گه‌له‌كه‌مان بزانێت، شه‌هیدانی ئێمه هه‌میشه له تێكۆشانی ئازادیی كوردستاندا ده‌ژین. ڕه‌نجی شه‌هیدان و نه‌ریتی به‌رخۆدانیان ئه‌م تێكۆشانه سه‌رده‌خات. ئه‌مه سوێندی ئێمه‌یه بۆ تێكۆشان. پێویستی به زۆر قسه‌كردن نییه. هه‌روه‌ك چۆن كاتێك فه‌رمانده‌ی گه‌وره عه‌گید شه‌هید بوو و له‌سه‌ر بنه‌مای یادی ئه‌و ئه‌رته‌ش دامه‌زرا و سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ستی پێكرد، شه‌هیدانی مانگی ته‌مووز و ئابیش هه‌مان ڕۆڵ ده‌گێڕن.»
s.m