قەڕەیلان: زینی وەرتێ پرسی هەموو کوردە - 2 -

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، دۆخی زینی وەرتێ نە تەنها ڕووداوێکە لەنێوان پەکەکە و پەدەکە و وتی،"ئەگەر پەدەکە پلانێکی نەبێت، پێویستە بۆئەوەی نەکشێتەوە ئەوەندە پیداگیری نەکات."

لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ستێرک تی ڤی موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە  باسی لە ڕووداوەی زینی وەرتێ و چالاکی گەریلا و  چەندین پرسی هەنوکەیی کرد.

ئەگەر پەدەکە هێزەکانی خۆی لە زینی وەرتێ بکشێنێتەوە، ئایا ئەو ئاڵۆزیانە بە گشتی چارەسەر دەبن؟

قەڕەیلان:" بێگومان دەبێت بکشێتەوە، ئەگەر بکشێتەوە بارودۆخ هەندێک ئارام دەبێتەوە. بەڵام پرسەکە هەمووی زینی وەرتێ نیە. بۆ نمونە سێ لە هەڤاڵانمان لەو ناوچەیە شەهید بوون. بە دووری ١٥٠ مەتر لەولاتر هێزی پەدەکەی لێیە. لەم لاشەوە بە دووری ١٥٠ مەتر هێزی یەنەکە. لە ناوەڕاستی ئەو دوو هیزەدا لە هەڤاڵانی ئێمەیاندا. ئێستا چوونی ئەو هەڤاڵانەمان بۆ ئەوێ کارێکی راست بوو یان نە، ئەمە بابەتێکە. ئەمە پەیوەندی بەو فەرمادەیەوە هەیە کە ئەو هەڤاڵانەی رەوانەی ئەوێ کردبوو. بەڵام ئاشکرایە کە بڕوای بەوە هەبووە کە کەس شوێنەکەیان ئاشکرا ناکات.

لەم بارەیەوە هیچ کەسێک روونکردنەوەی نەداوە. ئێمە نازانین چۆن وای لێهات ئەو هەڤاڵانەمان بە ئامانج گیران. لانی کەم هیچ روونکردنەوەیەک بەدەست نەگەیشتووە. ئەگەر من وەکو فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەوێ بوومایا و دوژمنی منیش بێت، ناهێڵم کەسێکی دیکە بێت و لەبەر دەرگای من لێیان بدات. ئاخر شکۆیەک هەیە، شکۆیەکی سەربازی و فەرماندەیی. بە بڕوای من ئەو فەرماندەیەی لەوێیە، بێڕێزی نەبێت، بەڵام شکۆی پێشمەرگەی لەو شوێنە نەپاراستووە. لە تەنیشیانەوە هەندێک کەسی بیانی و دوژمن دێن و هێرش دەکەنە سەر مرۆڤ و ئەوانیش تەماشا دەکەن. ئەمە شتێکی باش نەبوو. بە ڕاستیش دیمەنێکی نابەجێ بوو. لەوانەیە ئێستا بڵێن، دەوڵەتی تورک هات و بینیان و ئێمەش نەمانتوانی بیانوەستێنین. واتە لە راگەیاندنەکاندا مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەندێک شتی لێ تێبگات.

بەڵام بە گشتی لە باشوری کوردستان حکومەتی هەرێم هیچ رێوشوێنی لە بەرامبەر هەواڵگریی تورکیا نەگرتووەتەبەر. واتە دەزگای هەواڵگیری تورکیا (میت) لە باشوری کوردستان بە ئاسانی دەسووڕێتەوە و جاسووسەکانی دەخاتە سەر کار. دەوڵەتی تورک ئەمە بۆ خۆی بەکار دێنێت و بەم شێوەیە دەیەوێت لە نێوان ئێمەدا گومان دروست بکات. لە راستیدا ستراتیجی تورک ئەوەیە کە بەو رووداوانە، وەکو چۆن بە ئازادانە هاتوچۆ دەکات و دەگەڕێت، رووداوی لەم چەشنە دروست بکات و گومان و فیتنە بخانە نێوانمان و بەو شێوەیە ساردی و نەخۆشی ناوخۆیی دروست بکات.

چونکە ئەمە راستیەکە، دەوڵەتی تورک لەم ٥ ساڵەی دواییدا بە هەموو هێزی خۆیەوە لە دژی ئێمە شەڕی کرد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا، واتە لە بەرامبەر هەر هێزێکمان کە لە هەر جێگایەک جێگیر کرابێت. هێزەکانمان پارێزراون. گەلەکەمان لە سەر هێڵی شۆڕش رێدەکات. ئەمە لە ئەنجامی هەڵبژارتنەکانیشدا ئاشکرا بوو. لە ئێستادا تەنها شتێک کە دەوڵەتی تورک لەبەر دەستیدایە، دروستکردنی ناکۆکی ناوخۆیی و دروستکردنی شەڕێکی ناوخۆییە و دەڵێت، ئەو کاتە من سەردەکەوم. چۆن؛ لە راستیدا دەوڵەتی تورک دەڵێت، ئێمە یەک نەتەوە نین، دەڵێن گوایا عەشیرەتن، ئەو کاتە دەڵێن ئەوەتە دەیبینن، ئەمانە یەک نەتەوە نین و عەشیرەتن و ئەمەش بەسەر هەموو دەوڵەت و نەتەوەکاندا دەسەپێنێت کە کورد ئیدی لێرە جێگایان نەماوە. دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی بەم شێوەیەی هەیە. تەماشا بکەن، ساڵی رابردوو دوو لە هەڤاڵانی بەڕێوەبەرایەتیمان لە سنوری سلێمانی شەهید کران. هەڤاڵ جەمیل و هەڤاڵ دەمهات. پێشوتریش لە ناوچەی بادینان ئەم جۆرە رووداوانە روویاندا.

بۆ نمونە لە ئامێدی فڕۆکەکان، ئۆتۆمبیلێکیان کردە ئامانج. لەوانەیە شتێکی ئەوتو نەبوو، بەڵام هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکە. ئەمە بۆچی دەیکات، بۆچی لە تەنیشت گوندەکان دەدات؟ هەندێک جار بە زانابوون خەڵکی مەدەنی بەئامانج دەگرێت. ئەوان دەیانەوێت فیتنە بنێنەوە. دەیەوێت بەو رێبازانە ناکۆکی وەها دروست بکەن کە لە ناو خۆماندا گومان لە یەکدی بکەین و بەو شێوەیە لە نێوانماندا ناکۆکیەکان قوڵ بکاتەوە.تەماشا بکەن، ئێستا کاتێک وچانێکتان دا بە بەرنامەکە، گوێم لە هەواڵێک بوو، دەڵێت لە گوندی سەفرەی سلێمانی، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەی گوندەکە و ئۆتۆمبیلێکیش. ئێستا ئەوان کێن من نازانم، بەڵام پێدەچێت هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بن، من باش نازانم بەڵام ئەوەی باش دەزانم ئەوەیە کە هێچ هێزێکمان لەو ناوچەیە بوونیان نیە.

بەڵام کێیە و چۆنە من نازانم. دەڵێن شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، من لە ئێستاوە شەهیدەکان بەبیر دێنمەوە. بەو رووداوانە دەوڵەتی تورک دەیەوێت ناکۆکیە ناوخۆییەکان زەق بکاتەوە. ئێستا چیە کە دەبێتە هۆکاری ئەوەی رۆڵێکی بەم شێوە خراپە بگێڕێت؛ ئەوەتە دەیبینن هاوکاریەکانی حکومەتی هەرێم کە پێشکەشی میتی دەکات. بۆیە دەیەوێت داگیری بکات و بیکات بە شوێنێکی فیتنە. بە کورتی دەبێت رێگا بەمە نەدرێت. ئەگەر رێگای لێنەگیرێت، ناوچەکە بەردەوام رووبەرووی داگیرکاری و یارییەکانی دوژمن دەبێتەوە. ئەمە بابەتێکی گرنگە و ئیمە وەکو کورد و لایەنی کوردی، بێگومان دەبێت بتوانین ئەم پرسە ناوخۆیانە لە ناو خۆماندا چارەسەری بکەین. ئێمە لایەنگری چارەسەرین.

لە ٣ی ئازاری ٢٠١٧دا لە خانەسووری شەنگال هێرشێک ئەنجامدرا، کێ زانیاریەکانی پێدان، نازانم، بەڵام زانیاریەکی ناڕاست بوو. واتە هێرش کرایە سەر گەلی کورد. لەو هێرشەدا بە گشتی ٩ شەهیدی لێکەوتەوە. هەندێکیان ئەندامی یەبەشە بوون و دوانیشیان کادری ئیمە بوون و هەروەها ژنێکی وڵاتپاریز و سڤیل بوو، هەندێکیان رۆژنامەنووس بوون. فشارێکی زۆرمان لەسەر دروست بوو کە ئێمەش هێرشێکی بەو شێوەیە ئەنجام بدەین. بەڕێوەبەرایەتیمان ئەو کاتە زۆر بە خوێنساردی نزیک بووەوە، بە راستیش لە چوارچێوەی رێنوێنی نەتەوەیی جوڵایەوە. لەگەڵ ئەوەی لە لایەن گوند وبە گشتی ناوچەکەوە پێشنیار و داواکاری زۆریان بۆ ناردین، هاوکات بەڕێوەبەریەتیمان بە راستی بە خوێنساردی نزیک بووەوە و نەیهێشت ببێت بە رووداوێکی گەورە. ئەگەر هێرشێکی بەو چەشنە دروست بووایا، دەبووە سەرەتای رووداوێکی گەورە. باشە ئێستا ئێمە بۆ وادەکەین؟ بەڕاستی خوێندنەوەیەکی راستمان هەیە بۆ ستراتیجی تورکیا. تورکیا دەیەوێت کێشەیەکی وەها ناوخۆیی بخوڵقێنێت کە هەمووان لەناو بەرێت. ئێمە لەو بڕوایەداین کە هەموومان لە یەک کەشتیداین. واتە ئەگەر کەسێک یان پارتێک لە ناو کەشتیەکەدا هەڵسێت و بڵێت، ئەوەندەی هی منە و نایدەم بە هیچ کەسێک، ئەگەر سبەی رۆژ کەشتیەکە تێک بشکێت، هەمووان تێکدەشکین. واتە هەمومان بەستراوین بە یەکەوە. چونکە ئیمە نەتەوەیەکین، واتە دەبێت ئەو کات ستراتیجیەکی هاوبەشی گەلان بێتە ئاراوە، ئەو کاتە چارەسەریش دەبیت. تەماشا بکەن دوای ٢١ ساڵ بۆ یەکەم جار مافی فسەکردن بە تەلەفۆن درایە رێبەر ئاپۆ. ٢٠ خولەکی قسەکردنی بۆ یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی تەرخان کرد. بۆچی؟ چونکە رێبەر ئاپۆ تێگەیشتووە کە ستراتیجی دەوڵەت دروستکردنی شەڕێکی ناوخۆییە. بۆیە هەموو کاتی تەلەفۆنەکەی تەرخان کرد بۆ ئەو بابەتە. رێنوێنی دەدات بۆ ئەوەی شەڕی ناوخۆ دروست نەبێت، یەکێتی و یەکڕیزی بونیاد بنرێت و کەس نەڵێت کەم بێت یان زۆر، بەشی منە و دەبێت مرۆڤ بە بەرفراوانی لەم بابەت بڕوانێت. رێنوێنی ئیمە ئەمەیە.

واتە ئیمە دەمانەوێت بەم شیوەیە سیاسەتی دوژمن تێک بشکێنین و بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد بپارێزین. با هەموومان ئەم هەنگاوە بە یەکەوە بنێین. بۆ بەدیهاتنی ئەم یەکڕیزیە، لەگەڵ هەموو کێشە و ئاستەنگیەکان و بۆ پوچەڵکردنەوەی یاری و تەکتیکەکانی دوژمن، هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ، بەڵام هەموو شتەکان بە تەنها بە ئێمە ناکرێت. لەوانەیە لایەنەکان ئەمە بزانن. واتە ئیمەش هێزێکین. واتە هەموو شتێک ئاست و سنوورێکی خۆی هەیە و دەبیت ئەمە باش بزانرێت. بۆیە ئەوەی پێویستە بە گرنگیەکەوە باسی بکەم ئەمەیە؛ لەوانەیە ئێمە وەکو کورد کێشەی ناوخۆییمان هەبێت و بۆ ئەوەی چارەسەریان بکەین، پێویستیمان بە هاوکاری یەکتر هەیە. ئێمە بۆ ئەمە ئامادەین، بەڵام شتەکان بە تەنها بە ئێمە ناکرێت. دەبێت گەلەکەشمان ئەوە باش بزانێت. دەبێت رێگا لە گەلەکەمان نەگیرێت. ئەوەی لەم بارەیەوە رۆڵ و ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات، بەرپرسیاریەکان دەکەونە ئەستووی ئەو."

ز.ش